Erbil 15°C پێنجشەممە 09 ئایار 19:31

سەڵاحەدین بەهادین پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە

ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی پەیامێك بڵاودەكاتەوە
کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، دوای راگەیاندنی ئەنجامی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بە سەركەوتنی (بەڵێ) بەڕێژەی 92%، سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی بەم بۆنەیەوە بڵاوكردەوە.

مامۆستا سەڵاحەدین بەهادین لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بەوە داوە كە پاش سەركەوتنە مێژووییەكەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، پێویستە هەموو هێزە سیاسییەكانی كوردستان لاپەڕەیەكی نوێ بكەنەوە بۆ بەردەوامبوون لەو خەباتەی دەستیان پێكردووە.

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەی ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانە:-

جەماوەری سەربڵندی کوردستان کوردستانیانی ئازیزلە هەرکوێ هەن ئازادیخوازانی جیهان سڵاوی خواتان لێ بێت..

بە شانازییەوە گەلی کوردستان 25/9/2017 کردە رۆژی تۆمارکردنی سەروەری نیشتمانی و گشتپرسی سەربەخۆیی کوردستانی بە سەرکەوتویی تەواو کرد .، ئاواتی دێرینەی گەلەکەمان لە کەرنەڤاڵێکی قەشەنگدا نەخشاند، لە پرۆسەیەکی دیموکراسی ئاشتیانەی سەردەمیانەدا قسەی خۆی کرد.ئەم سەرکەوتنەلە هەمولایەک پیرۆزبێت ..

پاش ئەم سەرکەوتنە نەتەوەیی یە مەزنە کاتی ئەوەیە پێکەوە و هەموو هێز و تواناکان لاپەرەیەکی نوێ بکەینەوە و بەردەوام بین لەسەر خەباتی سیاسی و یاسایی بۆ چەسپاندن و بەرجەستەکردنی ئەو هەنگاوە بنەرەتی یە، هەروەک دەبێ بەردەوام بین لەسەر پرۆسەی چاکسازی و دژایەتی گەندەڵی و راستکردنەوەی هەڵەکان و تێبکۆشین بۆ چاککردنی بژێوی و مووچە و کۆتایی هێنان بە قەیرانی دارایی ئەرکی هێزە سیاسیەکانە کە لە پەرلەمانەوە پلانی پاراستنی ئەم دەستکەوتی ریفراندومە و ئەو پرۆسەی چاکسازی یە دابنێین و سەرەتایەکی نوێ لە کاری پەرلەمانی و حوکمرانی دەست پێبکەن و هەوڵی بەدامەزراوەیی کردنی دام و دەزگاکانی بدەن و چاودێر و هاوکاری حکومەت بن و لە کاتی خۆیدا هەڵبژاردنەکان ئەنجام بدەن و ژیانی سیاسی بخەنەوە سەر سکەی سرووشتی خۆی ئەم سەرکەوتنە بپارێزن و بە دەستکەوتی کەسێک و لایەنێکی نەزانن و پلانیان بێ بۆ ئارامکردنەوەی دۆخەکە و دڵنیاکردنەوەی وڵاتان و لایەنە پەیوەندیدارەکان.. تا بتوانین لەسەر ئەم دەستپێکە سەرەکی یە کە ریفراندۆمە نەخشەڕێگایەکی رێک و پێک بەرە و تەواوی ئاواتەکە کە سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەتی کوردستانە برۆین.

لەم ساتە هەستیارەدا خوازیارین دەوڵەتان و گەلانی دۆست و ئازادی خوازانی جیهان و سەرجەم رێکخراو و دەزگا نێودەوڵەتی و هەرێمایەتیەکان بە رێزەوە پێشوازی لە ئیختیاری گەلەکەمان بکەن.هەروەک داواکارین لە هێز و لایەنە سیاسی و رێکخراوە ئیسلامی و مرۆڤ دۆستەکانی جیهان پشتیوان و هاوکاری ئیرادەی گەلەکەمان بن.

هەروەها لە هاونیشتمانی کوردستان بە جیاوازی راو بۆچوونەکانیانەوە داواکارین بە یەکریزی و یەک ئامانجی و توکمەیی ناوخۆیی پێکەوە ئەم دەستکەوتە بپارێزین و بەرەو ئەرکەکانی قۆناخی پاشتر برۆین .

ئێمە لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان هەروەک شەرەفی ئەنجامدانی ئەرکی خۆمان دەستکەوت لە هەنگاوی یەکەمی پرسی سەربەخۆیی دا کە ریفراندۆم بوو، بەردەوام دەبین وەک شەریکێکی ئەساسی و کارا لە پرۆسەی سیاسیدا بۆ سەرجەم ئەرکەکانی قۆناغەکە و هەرگیز پاشەکشێ ناکەین لە ئەرکەکانمان و بە دیار کەسەوە دانانیشین و چاوەڕێی سوپاسی کەسیش ناکەین و چاومان لە لێ خوێندن و پیا خوێندنی کەس نییە.. بەرچاو مان رونە و دڵمان پڕیەتی لە دڵسۆزی و خەمخۆری گەل و نیشتمان.

جارێکی تر سەرکەوتنی 25/9 رۆژی تۆمارکردنی سەروەریی سەربەخۆیی لە خۆمان و گەلی کوردستان و سەرجەم هاونیشتمانانی کورد لە هەندەران و لە هەمووجیهاندا پیرۆز ئەکەم .هەمیشە لەسەرکەوتن و پێشکەوتندا بن .

 كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.