رێباز یوسف به‌رپرسى تۆڕى رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانى شارى هه‌ولێر، له بانگهێشنامهیهكدا رایگه‌یاندووه: به‌یانى كاتژمێر 11:30 خوله‌كى به‌یانى، به ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نى گردبوونه‌وه‌یه‌ك له به‌رده‌م نوسینگه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجام ده‌ده‌ن، دژ به رێكاره‌كانى په‌رله‌مانى عێراقى و هه‌ڕه‌شه‌كانى عه‌بادى به‌رانبه‌ر به كوردستان.
كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى عێراقى به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ، ناڕه‌زایى له شه‌قامى كوردیدا سه‌باره‌ت به‌و كۆبوونه‌وه‌یه دروست بوو، به‌یانیش یه‌كه‌م كاردانه‌وه به گردبوونه‌وه ده‌ست پێده‌كات و له بانگهێشتنامه‌كه‌دا نووسراوه هاتن بۆ هه‌مووانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.