نه‌جمه‌ددین كه‌ریم پارێزگارى كه‌ركووك ره‌تیده‌كاته‌وه سووپاى عێراقى و پۆلیسى ئیتیحادى بێنه ناو سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه هیچ كه‌سێك بۆى نییه بێته ناو كه‌ركووك بێ ره‌زامه‌ندى لیژنه ئه‌منییه‌كانى ئه‌و پارێزگایه.
پارێزگارى كه‌ركووك به ئاژانسى سپۆتنیكى رووسى راگه‌یاندووه" ئێمه له كه‌ركووك پشت به هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌و ئاسایش و پۆلیسى ناوخۆ ده‌به‌ستین، له‌به‌ر ئه‌وه پێویستیمان به سووپا و پۆلیسى ئیتیحادى نییه".
نه‌جمه‌ددین كه‌ریم سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كانى په‌رله‌مان و حكوومه‌تى عێراقی وتى" كه‌ركووك ملكه‌چى حكومه‌ت و په‌رله‌مانى عێراقى نابێت".
سه‌باره‌ت به بڕیارى له‌سه‌ر كارلادانى له لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقییه‌وه، پارێزگارى كه‌ركووك رایگه‌یاند" بڕیاره‌كه‌ى حكوومه‌تى عێراق یاسایى و ده‌ستوورى نییه، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌نگاوه‌ش ژیرانه نییه و ده‌كرێت پرسه‌كه له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراق چاره‌سه‌ر بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.