جێگری سەرۆكی لاوانی جیهان دەڵێت: ''لە قسەكانی (سەرۆک بارزانی)دا بۆ ئێمە، هەستم بە گەشبینییەكی زۆری جەنابیان كرد، كە دوای ڕیفراندۆم پاشەڕۆژێکی گەش بۆ کوردستان دەبینێت.''
لە پێشوازیی (هافێر مێرای)، سەرۆكی لاوانی دیموكراتی دیموكراتی سیاسیی ئەورووپا و (فەلاح حەسەن)، جێگری سەرۆكی لاوانی دیموكراتی سیاسیی جیهان و نوێنەرانی ڕووسیا و ئەمەریكای لاتین بۆ چاودێریی پرۆسەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی كوردستاندا، (مەسعوود بارزانی)، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە ناوی خۆی و گەلی كوردستانەوە سوپاسی چاودێرانی بیانی و بەتایبەت چاودێرانی لاوانی سیاسیی ئەوروپا و جیهانی كرد، كە ڕۆژی ٢٥ی ئەیلوول لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی كوردستاندا توانیان چاودێرییەكی باشی پرۆسەكە بكەن و وەك پرۆسەیەكی دیموكراسی هەڵی بسەنگێنن و خۆشحاڵیی خۆیشی نیشان دا لەوەی لاوانی جیهان توانییان لەو ڕۆژە مێژوویییەدا لەگەڵ گەلی كوردستان هاوبەش بن.
جێگری سەرۆكی لاوانی دیموكراتی سیاسیی جیهان لەبارەی دیدارەكەیانەوە لەگەڵ (سەرۆک بارزانی) لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووكدا نووسیویەتی: ''لە دیدارەكەماندا لەگەڵ (سەرۆک بارزانی) هەستمان بە دوو شتی زۆر باش كرد، ئەوانیش گەشبینیی بەڕێزیان بوو بە ئایندەی كوردستان لە دوای پرۆسەی گشتپرسیی سەربەخۆیی و، هەروەها شانازیكردنی بەڕێزیان بە ئازایەتی و لێهاتووییی گەنجان و لاوانی كوردستان، كە هەمیشە دەتوانن لە پرۆسە نیشتمانی و چارەنووسسازەكاندا ڕۆڵی باشیان هەبێت.''
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.