Erbil -1°C شەممە 04 کانوونی دووەم 05:00

92.73%ی بەشداربووان بە بەڵێ و 7.27%ى بەشداربووانیش بە نەخێر دەنگیان داوە

ئەنجامى بەرایی گشتپرسی راگەیێندرا
کوردستان TV
100%

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا بەفەرمی ئەنجامی بەرایی ریفراندۆمى هه‌رێمى کوردستانی بۆ سەربەخۆیی راگەیاند.

بەپێی ئەنجامەکان 92.73%ی بەشداربووان بە بەڵێ و 7.27% بەشداربووانیش بە نەخێر دەنگیان داوە، به‌م شێوه‌یه‌ 2 ملیۆن و 861 هه‌زارو 471 كه‌س به‌ به‌لێ ده‌گیان داوه‌ و 224 هه‌زار و 454 كه‌سيش ده‌نگیان به‌ نه‌خێر داوه‌.

لە 5 پارێزگای هه‌رێمى کوردستان (هەولێر، سلێمانی، کەرکووک، دهۆک و هەڵەبجە) و شار و شارۆچکە کوردستانییەکانی سەر بە سێ پارێزگای عێراق (موسڵ، دیالە و سەلاحەدین)  4 ملیۆن و 581 هەزار و 255 کەس مافی بەشداریکردن لە دەنگدانیان هەبوو، 3 ملیۆن و 305 هەزار و 925 کەسیش بەشدارییان کردووە.

بەپێی ئەنجامەکەی کۆمیسیۆن لەو ژمارەیە 170 هەزار و 611 دەنگ دوورخراونەتەوە، 40 هەزار و 11 دەنگ پووچەڵ کراونەتەوە، 9 هەزار و 368 دەنگیش بە سپی دراون.

بەمپێیە 3 ملیۆن و 85 هەزار و 935 دەنگ بە دروستی دراون، 92.73% ی بەشداربووانیش بە بەڵێ و 7.27% بەشداربووانیش بە نەخێر دەنگیان داوە.

 كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.