Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 17:25

ئێرله‌ندا ریفراندۆم بۆ له‌باربردنی کۆرپه‌له‌ ده‌کات

له‌ماوه‌ی دووساڵی ئاینده‌دا حه‌وت ریفراندۆم ئه‌نجامده‌دات
کوردستان TV
100%

حكوومه‌تی ئێرله‌ندا ،حه‌وت پرۆسه‌ی ریفراندۆم ، له‌سه‌ر حه‌وت پرۆژه‌ یاسا ئه‌نجام ده‌دات و پرۆژه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی له‌باربردنی كۆرپه‌له‌شی تێدایه‌.

لیۆ ڤارادكار ،سه‌رۆكوه‌زیرانی ئێرله‌ندا، رایگه‌یاند: حكوومه‌ت له‌ماوه‌ی دووساڵی ئاینده‌دا حه‌وت ریفراندۆم له‌سه‌ر حه‌وت پرۆژه‌ یاسا ئه‌نجامده‌دات، كه‌ یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی له‌باربردنیش له‌خۆده‌گرێت.

ڤارادكار گوتی: ره‌نگه‌ ساڵی ئاینده‌ ریفراندۆمه‌كه‌ ئه‌نجامبدرێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كاته‌كه‌ی له‌ لایه‌ن لیژنه‌ تایبه‌ته‌كانی په‌رله‌مانه‌وه‌ دیاریی بكرێت.

به‌ پێی ده‌ستووری ئێرله‌ندا، له‌باربردنی كۆرپه‌له‌ ته‌نها له‌كاتێكدا رێگه‌ی پێده‌درێت كه‌ ژیانی دایكه‌كه‌ له‌مه‌ترسیدابێت.

 

كوردستان تیڤی:رزگار تاهیر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.