قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له بنكه‌ی ره‌وشه‌ن به‌درخان له شاری سلێمانی به‌شداری ده‌نگدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستانی كرد .
دوای ده‌نگدانه‌كه گوتی: ئه‌مڕۆ كۆتایی رۆژه‌كه و خه‌باته‌كه نییه، ئه‌مڕۆ ده‌ستپێكی خهباتهكهیه و هیوادارین دوای پڕۆسه‌یه‌كی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عێراق و دراوسێكانمان و وڵاتانی دۆست و نه‌یار و هه‌موولایه‌ك، بتوانین به ئامانجه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بگه‌ین، به‌و خه‌ونه‌ی له منداڵییه‌وه هه‌مان بووه بێته دی، به ئارامی و ئاشتی و گفتوگۆ و تێگه‌یشتن له یه‌كتری بگه‌ینه ئامانجه‌كانی خۆمان.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئێمه لێره ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، هه‌ق نییه مه‌ترسی بێت بۆسه‌ر دراوسێكانمان، ئێمه پرسیارێك له گه‌لی خۆمان ده‌كه‌ین كه ئایا ده‌تانه‌وێت له ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بژین یان نا و گه‌له‌كه‌مان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه.
كوردستان تیڤی: رزگارتاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.