هاووڵاتیانی شاری هه‌ولێر ڕوویان له سندووقی ده‌نگدان كردووه و چاره‌نووسی خۆیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دیاریده‌كه‌ن.
خه‌ڵكه‌كه تێكرا به حه‌ماسه‌وه ڕوویان له سندووقی ده‌نگدان كردووه و ده‌نگ به سه‌ربه‌خۆیی ده‌ده‌ن. پێشوه‌خته ده‌شڵێن، به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی و، ئه‌وانه‌ی كه له ده‌نگدان دێنه ده‌ره‌وه ده‌ڵێن، سه‌ربه‌خۆییمان هه‌ڵبژارد.
له سنووری پارێزگای هه‌ولێر، (53) بنكه‌ی سه‌رپه‌رشتی بنكه‌كانی ده‌نگدان هه‌یه، له‌گه‌ڵ (501) بنكه‌ی ده‌نگدان. (98) بنكه‌ش تایبه‌تن ، سه‌رجه‌م بنكه‌كانیش له كاتژمێر 8ی به‌یانییه‌وه به ڕووی ده‌نگده‌راندا كراوه‌ن. تا ئێستاش هیچ كێشه‌یه‌ك له كردنه‌وه‌ی بنكه‌كاندا نه‌بووه.
ملیۆنێك و 147 هه‌زار كه‌س له پارێزگای هه‌ولێر مافی ده‌نگدانیان هه‌یه. ئه‌مه جگه له ده‌نگده‌ره مهرجدارهكانیش.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.