Erbil 15°C سێشەممە 25 حوزەیران 09:11

به‌رپرسێکی ئیمارتی: خۆری ده‌وڵه‌تی کوردستان هه‌ڵات

گه‌لی كوردستان متمانه‌ی به‌ مه‌سعود بارزانی هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

به‌رپرسێكی ئیماراتی ده‌ڵێ: گه‌لی كوردستان متمانه‌ی به‌ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ و خۆری ده‌وڵه‌تی كوردستان هه‌ڵات .

د. خالید ئه‌لقاسمی، شازاده‌ی پێشووی جێنشینی ئیماره‌تی ره‌ئسولخه‌یمه‌ و جێگری حاكمی ویلایه‌ته‌كه‌ له‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نووسیویه‌تی.. گه‌لی كوردستان متمانه‌ی به‌ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها ده‌نووسێ، پێش ئه‌نجامی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، پیرۆزبایی له‌ گه‌لی كوردستان ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌.

هیواش ده‌خوازێ، گه‌لی كوردستان گوێ به‌ غه‌ڵبه‌غه‌ڵبی وڵاتانی دراوسێ نه‌دات، كه‌ ته‌نیا قسه‌ی فووتێكراو ده‌كه‌ن و له‌ هه‌وا پووچه‌ڵ ده‌بنه‌وه‌.

ده‌شڵێ، خۆری ده‌وڵه‌تی كوردستان هه‌ڵات.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.