پارتەکەی ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا زۆرینەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بردەوە.
بەپێی ئەجامە سەرەتاییەکان، پارتی یەکێتی دیموکراتی مەسیحی (CDU) کە مێرکڵ سەرۆکایەتی دەکات، %32.7ی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بردووەتەوە.
هاوکات، پارتی سۆشیاڵ دیموکرات، پارتەکەی مارتن شوڵز، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی ئەوروپا %20.2ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
بەپێی ئەنجامەکان، ئەنگێلا مێرکڵ بۆ خوولی چوارەم پۆستی راوێژکاری ئەڵمانیا وەردەگرێتەوە و بۆ پێنج ساڵی دیکە رابەرایەتی وڵاتەکەی دەکات.
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.