Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 01:48

به‌ واژۆی سه‌رۆک کۆماری عێراق ٤٢ تیرۆریست له‌ سێداره‌دران

له‌ ساڵی ٢٠١٦دا، ٨٨ كەس له‌ عێراق له‌سێداره‌دراون
کوردستان TV
100%

سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر ٤٢ تاوانبار به‌ تیرۆر جێبه‌جێ كرا، دوای ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌رۆك كۆماری عێراق بڕیاری له‌سێداره‌دانه‌كانی، په‌سه‌ند كردبوو.

وه‌زاره‌تی دادی عێراق رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،  ٤٢ تاوانبار به‌ تیرۆر له‌سێداره‌دران،  دوای ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌رۆك كۆماری عێراق بڕیاری له‌سێداره‌دانه‌كانی، په‌سه‌ند كردبوو.

به‌ پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی دادی عێراق له‌ ساڵی ٢٠١٦دا، ٨٨ تاوانبار به‌ ئه‌نجامدانی تاوانی تیرۆر له‌ عێراق له‌سێداره‌دراون كه‌ ژماره‌یه‌كیان غه‌یره‌ عێراقی بوون.

دوای ئه‌وه‌ی عێراق سزای له‌سێداره‌دانی په‌سند كرد، له‌ لایه‌ن رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه‌ رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر بووه‌ته‌وه‌.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.