Erbil 12°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 07:13

تۆپخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە چڕی بناری چیای ھەڵگورد تۆپباران ده‌که‌ن

تا ئێسته‌ش به‌رده‌وامى هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

سه‌ته‌لایتی كوردستان: كه‌ریم سمكۆ

به‌ره‌ به‌یانى ئه‌مڕۆ تۆپخانه‌كانى كۆمارى ئیسلامى ئێران ناوچه‌ سنوورییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و رۆژهه‌ڵاتى كوردستانیان به‌چڕى تۆپباران كرد.

هه‌رله‌و باره‌یه‌وه‌ فه‌رزه‌نگ ئه‌حمه‌د به‌ ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستانى راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ  به‌یانى یه‌كشمه‌ تۆپخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە چڕی بناری چیای ھەڵگورد، به‌تایبه‌تى ناوچەکانی (کونەڕێ )و (کیفارستان )و (چیخی دەرێ) و بناری ھەڵگورد و (ریزەبەرد ) تۆپباران دەکات، تا ئێسته‌ش به‌رده‌وامى هه‌یه‌ .

 

هه‌ربه‌ پێى زانیارى په‌یامنێرمان" له‌و ده‌ڤه‌ره‌ تا ئاماده‌كرنى ئه‌م هه‌واڵه‌ جگه‌ له‌ زیانى مادى هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووه‌ و به‌ڵام به‌هۆى تۆپ بارانكردن خه‌ڵكى ده‌ڤه‌ره‌كه‌ گونه‌كانیان جێهێشتوه‌ و ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كى زۆر له‌ناو هاوڵاتیان بڵاو بۆته‌وه‌.

 

شایانى باسه‌ ماوه‌ى دوورۆژه‌ تۆپخانه‌كانى ئێران وه‌ك مانۆڕى سه‌ربازى له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌ستیان كردووه‌ به‌ تۆپباران كردنى ناوچه‌ سنوورییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و رۆژهه‌ڵاتى كوردستان .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.