Erbil 12°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 01:40

٦١ ملیۆن ده‌نگده‌ری ئه‌ڵمانیا ده‌چنه‌ سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان

٤٢ پارت چوونه‌ته‌ كێبركێوه‌
کوردستان TV
100%

به‌ مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵی بونده‌ستاگ ، ده‌نگده‌رانی ئه‌ڵمانیا روویان له‌ بنكه‌كانی ده‌نگدان كرد.

كاتژمێر ٠٨:٠٠به‌ كاتی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا پڕۆسه‌ی ده‌نگدان ده‌ستیپێكرد و تا كاتژمێر ١٨:٠٠ به‌رده‌وام ده‌بێت وله‌ ته‌واوی ئه‌ڵمانیادا، ٤٢ پارت چوونه‌ته‌ كێبركێوه‌ و، چوار هه‌زار و ٨٢٨ كاندید به‌شدارن.

له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، ٦١ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار ده‌نگده‌ر مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌ و ٢٩٩ ناوچه‌ی هه‌ڵبژاردن دیاریكراوه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی ٥٩٨ په‌رله‌مانتاری نوێ.

ده‌نگده‌ران له‌ یه‌كه‌مجاردا كاندیدی په‌رله‌مانیی ناوچه‌كانی خۆیان دیاری ده‌كه‌ن و له‌ ده‌نگدانی دووه‌مدا ده‌نگ به‌ پارته‌كه‌یان ده‌ده‌ن. له‌ ١٦ پارێزگادا نزیكه‌ی ٧٣ هه‌زار و ٥٠٠ سندوق هه‌یه‌ و ٦٥٠ هه‌زار كارمه‌ندی سه‌ر سندوق دیاری كراون.

له‌ئه‌ڵمانیادا ١٧ ملیۆن كۆچبه‌ری بیانی ده‌ژین و له‌و ژماره‌یه‌ ٥،٨ ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.