Erbil 15°C ھەینی 10 ئایار 07:42

هێڵی ئاسمانیی نێوان هەولێر و ورمێ دەکرێتەوە

بڕیارە هەتا سەرەتای ساڵی داهاتوو ئەو گەشتانە دەست بەکار دەبن
کوردستان TV
100%

بە گوتەی بەرێوەبەری نووسینگەی نوێنەرایەتیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پارێزگای ورمێ، بەمزوانە هێڵێ ئاسمانیی ڕاستەوخۆی نێوان ورمێ و هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان بەمزووانە دەکەوێتە کار.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (فارس) ئەحمە مونتەزمی،  بەڕێوەبەری نووسینگەی نوێنەرایەتیی وەزارەتی دەرەوەی ئیران لە پارێزگای ورمێ، بە میدیاکانی راگەیاندووە کە بە جیدی بۆ کەوتنەگەڕی هێڵی ڕاستەوخۆی ئاسمانیی نێوان هەولێر و ورمێ بەدواداچوون دەکەن و بەمزووانە ئەو هێڵە دەکەوێتە کار.

ئامانج لە کەوتنە گەڕی ئەو هێڵە ئاسمانییە بە گوتەی ئەو بەرپرسە پەرەدانە بە کەرتی گەشتیاری لە ناوچەکە، هەروەها ئاسانکارییە بۆ ئەو گەشتیارانەی کە دەناینەوێ بە فڕۆکە سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن و بەو پێیەی کە دۆخی جادە و ڕێگەوبانەکانی ئێران خراپە، وای بە باش دەزانن بە فڕۆکە گەشت بکەن.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی بەڕێوەبەرەی وەزارەتی دەرەوەی ئێراندا هاتووه‌، بڕیارە سەرەتای ساڵی داهاتوو ئەو گەشتانە دەست بەکار دەبن.

ده‌زگای سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان / سامان زاهیر

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.