جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایده‌گه‌ێنێت، ئاماده‌كارییه‌كان به‌رده‌وامن، هه‌م له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه و هه‌م له‌به‌دیهێنانی سیسته‌مێكی باشتر بۆ مووچه.
د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: له‌رۆژی 20/9/2017 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باڵا له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی حكومه‌ت به‌ڕێوه‌چوو، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌و تێگه‌یشتنه درستبوو كه جارێ حكومه‌ت ئاماده نییه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بدات و دیاره ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌وان به‌رده‌وامن هه‌م له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه و هه‌م له‌به‌دیهێنانی سیسته‌مێكی باشتر بۆ مووچه‌و هه‌روه‌ها هه‌ردوو لایه‌ن گه‌یشتینه ئه‌و بڕیاره‌ی كه‌لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم كاربكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك و سیستمێك بۆ لابردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌و بڕیاردرا لیژنه‌كانی دارایی و كاروباری ئابووری و وه‌به‌رهێنان و بازرگانی و ده‌ستپاكی و كاروباری یاسایی و پیشه‌سازی و وزه‌و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان، هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌ن له‌باره‌ی پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به‌چاكسازی و رێكخستنه‌وه‌ی ئابووری و دارایی حكومه‌تی هه‌رێم.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان وتیشی: هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردا، دوای ته‌واوبوونی كاری لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ئاماده‌كارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا، له‌دانیشتنێكی تایبه‌تدا رێگه‌چاره‌و پێشنیازه‌كان له‌باره‌ی لابردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه رێكده‌خرێت.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.