باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا رایدهگهێنێت: بارزانی له‌كۆتاییدا به راشكاوییهكی ته‌واو له ساڵی 2005 به‌ئێمه‌ی گوت، به‌غدا رێز له ده‌ستوور بگرێت، به به‌شێك له ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌مێنێنه‌وه.
رۆبه‌رت فۆرد، باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له سووریا و جه‌زائیر، له بابه‌تێكیدا ده‌نووسێت: بارزانی له‌كۆتاییدا به راشكاوییهكی ته‌واو له ساڵی 2005 به‌ئێمه‌ی گوت :ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ناوه‌ند له به‌غدا رێزی له ده‌ستووره نوێیه‌كه گرت، ئه‌وا ئه‌و كاته حكومه‌تی هه‌رێـمی كوردستانیش به به‌شێك له ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌مێنێته‌وه.
فۆرد ده‌ڵێ: مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دانوستاندكارێكی تووند و سه‌خته و كه‌سوكاره‌كه‌شی نه‌هامه‌تی زۆریان له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حوسێن له عێراقی به‌عسیدا بینیوه.
باڵیۆزه‌كه‌ی ئه‌مریكا ده‌شڵێت : له‌دوای تێپه‌ڕبوونی12 ساڵ، به‌رپرسه عێراقییه‌كان پابه‌ندنه‌بوون به بڕگه بنچینییه‌كانی ده‌ستووری عێراق و رێزیان لێنه‌گرت.
رۆبه‌رت فۆرد، باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا بووه له سووریا و جه‌زائیر و لێكۆڵهرهریشه له په‌یمانگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له واشنتن ، له‌كاتی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراقیشدا سه‌رۆكی نووسینگه‌ی سیاسی بووه له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.