Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 09:18

دورگه‌ی "ئۆکینۆشیما" ته‌نها تایبه‌ته‌ به‌ پیاوان

به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك چوونه‌ ژووره‌وه‌ی ئافره‌ت بۆ ئه‌و دوورگه‌یه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌
کوردستان TV
100%

 له‌ وڵاتی ژاپۆن دورگه‌یه‌ك هه‌یه‌ به‌ناوی "ئۆكینۆشیما" به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك چوونه‌ ژووره‌وه‌ی ئافره‌ت بۆ ئه‌و دوورگه‌یه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌ و ته‌نها پیاوانی تێدا ده‌ژین یان ڕووی تێده‌كه‌ن.

پیاوانی ئه‌م دورگه‌یه‌ ئاینی "شه‌نتو" په‌یڕه‌وده‌كه‌ن كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئاینه‌كانی وڵاتی ژاپۆن و خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك یاسای تایبه‌ت به‌ خۆیه‌تی و به‌زمانی چینی نوسراوه‌، به‌ڵام كتێبێكی دیاریكراو یان پیرۆزیان نییه‌ و پێیان وایه‌ مرۆڤ خودی خۆی كه‌سێكی باشه‌، به‌ڵام به‌هۆی چوونه‌ ناوه‌وه‌ ڕۆحیانه‌تی شه‌ره‌نگێز خراپه‌ ده‌كات یان ده‌بێته‌ كه‌سێكی خراپ.

هۆكاری نه‌چوون یان قه‌ده‌غه‌كردنی خانمانیش بۆ ئه‌م دوورگه‌یه‌ هه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و ئاینه‌، چونكه‌ به‌پێی قسه‌ و ئه‌فسانه‌كانی ئه‌وان، هه‌ر خانمێك بچێته‌ ئه‌وێ و له‌ نزیك قه‌بری "ئه‌ركستۆ جیاو" تێپه‌ڕببێت ده‌بێته‌ به‌رد كه‌ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ سه‌ده‌ی 17ی زایین.

سه‌رچاوه‌/ ئه‌نا زه‌هرا

كوردستان تیڤی: كامه‌ران حاجی

 

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.