به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سلێمانى/ هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، له وته‌یه‌كیدا له كه‌رنه‌ڤاڵى پشتگیریكردن له ڕیفراندۆم كه له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌چوو، ڕایگه‌یاند، له چه‌ند ڕۆژێكی دیكه‌دا كوردستان به‌ره‌وه سه‌ربه‌خۆیی و سه‌رفرازی هه‌نگاو ده‌نێت.
ئه‌دهه‌م بارزانی ، به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سلێمانى/ هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتیی دیموكراتی كوردستان ، له میانه‌ی به‌رێوه‌چوونی كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پینجشه‌ممه 21/ 9/ 2017، له هه‌ڵه‌بجه، ڕایگه‌یاند: "شانازییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ من، كه ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ئه‌م خاكه پیرۆزه له‌به‌رانبه‌ر گڵكۆی شه‌هیدانی كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا، وه‌ستاوم".
هه‌روه‌ها گوتی: "له‌پێش گه‌وره‌یی كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا، وشه زۆر لاواز ده‌بێت و كه‌سه گه‌وره‌كانیش نزم ده‌بنه‌وه، كه چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك وه‌سفی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه بكه‌ین".
له درێژه‌ى قسه‌كانیدا، گوتیشی: "به ده‌نگی (به‌ڵێ)ی ئێوه له چه‌ند ڕۆژێكی كه‌مدا سه‌ربه‌خۆیی وڵات و خاك مۆر ده‌كه‌ین و كوردستان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی و سه‌رفرازی ده‌چێت".
تێزانین ڕۆژى 25ى ئه‌یلوولى 2017، ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمى كوردستان له ته‌واوى شاره‌كانى هه‌رێمى و ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.