بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 21/9/2017، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارانی عێراق، لە ڕاگەیاندراوێکدا دەست پێکردنی قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی حەویجەی ڕاگەیاندو جەختی لەوە کردەوە کە وەک بەڵێنیان بە گەلی عێراق داوە، تەواوی خاکی عێراق لە تیرۆریستانی داعش پاک دەکەنەوە.
لەمبارەیەوە فەرماندەیەکی باڵای هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری پارێزگای کەرکووک ئاشکرا کرد کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای عێراق چەند ناوچەیەکیان لە شرگات تۆپباران کردووەو کاتژمێر 5ی بەرەبەیانیش هێرش بۆ لای چەپی شرگات دەستی پێکردووە.
هه‌روه‌ها په‌یامنێرى كوردستان تیڤی له شارۆچكه‌ى مه‌خموور رایگه‌یاند" به‌هۆى ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى رزگاركردنى حه‌ویجه له لایه‌ن هێزه‌كانى عێراقییه‌وه، له به‌ره به‌یانه‌وه تاكو ئێستا ژماره‌یه‌كى زۆرى هالاتیانى حه‌ویجه‌و گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى خۆیان گه‌یاندووته سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه وه‌ك پاناگه‌یه‌گى ئارام بۆیان و ژماریه‌كى زۆریش ئاواره‌ى سنوورى مه‌خموور بوون.
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.