4 ملیار دۆلار داهاتى زیادبووى مانگانه بۆ ده‌وڵه‌تى كوردستان
ئا: ئارام كاكه‌خان
شیكارییهكى وورد له سه‌ره‌تاى قه‌یرانى داراییه‌وه تاوه‌كو دواى سه‌ربه‌خۆیى
ماوه‌ى نزیكه‌ى 4 ساڵه هه‌رێمى كوردستان له قه‌یرانى داراییدا ده‌ژیت , قه‌یرانى دارایى زیانێكى زۆرى به ئابورى هه‌رێمى كوردستان گه‌یاندووه, لێره‌دا خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ قه‌یرانى دارایى و زیانه‌كانى ده‌كه‌ین.
سه‌ره‌تاى قه‌یرانه‌كه
حكومه‌تى عێراقى به‌رده‌وام بودجه‌ى وه‌كو كارتى فشار به‌كارده‌هێنا تاوه‌كو له سه‌ره‌تاى ساڵى 2014 دا به‌بڕیارى نورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌وكاته‌ى عێراق بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان بڕدرا , له‌كاتێكدا به پێى هیچ بڕگه‌یه‌كى ده‌ستوورى, حكومه‌تى عێراقى بۆى نییه بودجه ببڕێت, دانیشتن و گفتوگۆى زۆر ئه‌نجامدرا بۆ ئاسایى كردنه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه به‌ڵام دواجار نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام لێره‌دا ئاماژه به چه‌ند خاڵێك ده‌كه‌ین:
گرنگترین رێككه‌وتن رێكه‌وتنى 13/11/2014 نێوان هه‌ولێر و به‌غدابوو ، دواتر ئه‌و رێكه‌وتنه له ناو یاساى بودجه‌ى 2015ى عێراقیشدا په‌سه‌ندكرا.
به‌پێى ئه‌و رێكه‌وتنه، هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى خۆى‌و 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى كه‌ركوك له رێگه‌ى بۆرى كوردستان – جه‌یهانى توركیه‌وه, ڕاده‌ستى كۆمپانیای به بازاڕكردنى نه‌وتى عێراق (سۆمۆ) ده‌كات.
له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی عێراق له17%ی بودجه‌ی عێراق (یه‌ك ترلیۆن و 200 ملیار) دینارى مانگانه بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت. هه‌ر به‌پێى رێكه‌وتنه‌كه ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌نێك له‌م دوو لایه‌نه پابه‌ند نه‌بوو به رێكه‌وتنه‌كه‌وه، لایه‌نه‌كه‌ى تر ده‌توانێت رێكه‌وتنه‌كه لاى خۆیه‌وه رابگرێت.
له سێ مانگى یه‌كه‌مى 2015دا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى كێشه‌ى ته‌كنیكى نه‌یتوانى پابه‌ندبێت به‌و به‌رپرسیارێتیه به‌ڵام دواى ئه‌نجامدانى چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌ش، حكومه‌تى عێراق ڕازیبوو به‌وه‌ى رێكه‌وتنه‌كه به‌رده‌وام بێت، به‌مه‌رجێك دواى ئه‌و سێ مانگه حكومه‌تى هه‌رێم نه‌وتى زیاتر هه‌نارده بكات، له‌و بڕه‌ى كه بۆى دیاریكراوه له‌رێكه‌وتنه‌كه‌دا.
رۆژى 4ى ئادارى 2015 وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له راپۆرتێكدا ئاشكراى كرد، كه له‌مانگی نیسانى 2015دا بڕى 16 ملیۆن و 878 هه‌زار و 985 به‌رمیل نه‌وتی خاو، به تێكڕاى 562 هه‌زار و 633 به‌رمیلی رۆژانه‌ی له‌رێی هێڵی بۆری كوردستانه‌وه هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جیهان كردوه له‌توركیا.
هه‌ر به‌پێى داتاكانى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كان له‌كۆتایی مانگی نیساندا، ئاستی كۆگاكانی عه‌مباركردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌نده‌ری جه‌یهان له 1 ملیۆن و 182 هه‌زار و 94 به‌رمیلدا بووه و هه‌مووی راده‌ستی سومۆكردوه،له به‌رامبه‌ر ئه‌م پابهندبونهى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێویست بوو حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراق لانى كه‌م 850 ملیار دینار بۆ هه‌رێمى كوردستان بنێرێت، به‌ڵام ئه‌وكات حكومه‌تى عێراق ووتى 543 ملیار دینار ده‌نێرم ,له‌وه‌ش په‌شیمان بووه‌وه و 10%ى تری بڕى و 488 ملیار‌و 700 ملیۆن دیناری بۆ هه‌رێم نارد.
پاساوه‌كانى به‌غداد
- حكومه‌تى عێراق بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كرد وه‌ك هه‌رێمى كوردستان قه‌یرانى داراییان هه‌یه‌و قه‌رزارى كۆمپانیا نهوتیهكانن، هه‌ر بۆیه كێشه‌ى كه‌مى نه‌ختینه (سیوله النقدیه) یان هه‌یه.
- حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاندبوو له مانگى نیسانى 2015دا بڕى 16 ملیۆن‌و 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیان له‌به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی داوه‌ته كۆمپانیای سۆمۆ، له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی عێراق بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كرد, ته‌نها 15 ملیۆن و 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى فرۆشتووه، بڕێك له نه‌وته هه‌نارده كراوه‌كه‌ى هه‌رێم له عه‌مباره‌كاندا ماوه‌ته‌وه و نه‌فرۆشراوه, له‌كاتێكدا له رێككه‌وتنى نێوانیان ته‌نیا باسى ره‌وانه‌كردنى نه‌وت كرابوو نه‌ك فرۆشتنى نه‌وت.
- حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراق ده‌یگوت ئه‌و بڕه پارانه‌ى ناردویه‌تى بۆ هه‌رێمى كوردستان, به‌شى موچه‌ى موچهخۆرانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، له كاتێكدا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به ڕه‌سمى رایگه‌یاندوه, بودجه‌ى موچهخۆرانى هه‌رێم مانگانه 850 ملیار دیناره.
- سه‌باره‌ت به‌و 10%ى كه بۆ دواین جار له‌و بڕه پاره‌یه بڕدرا، كه بۆ هه‌رێمى كوردستان نێردراوه، له 543 ملیار دیناره‌وه كه‌مكرایه‌وه بۆ 488 ملیار‌و 700 ملیۆن دینار. حكومه‌تى عێراق پاساوى ئه‌وه‌ى هه‌بوه،كه به‌هۆی قه‌رزی بانكى بازرگانى عێراقى (TBI) یهوهبردراوه و له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه بووه.
له‌و كاته‌دا حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند "به‌غداد پابه‌ند نه‌بوه به ناردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان, كه به شایسته‌كانی داراییه‌كانى پێشمه‌رگه‌وه ده‌بوایه مانگانه بڕی یه‌ك ترلیۆن و 333 ملیار دیناریان ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم بكردایه, ئه‌مه‌ش به‌پێی خشته‌ی هه‌ژماركردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه هاوپێچی یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵه بۆ ساڵی 2015".
حكومه‌تى عێراق 30%ى بودجه‌ى سیادى له كۆى گشتى بودجه‌كه ده‌رده‌كرد، پاشان پشكى 17%ى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستانى ده‌نارد، ئه‌مه‌ش ده‌بووه هۆى دابه‌زاندى پشكى هه‌رێم بۆ 12%ى بودجه‌ى عێراق.
گرنگه ئه‌وه‌تان به‌بیر بهێنینه‌وه,
ئه‌و شایسته داراییانه‌ى حكومه‌تى عێراق نه‌یناردووه بۆ هه‌رێمى كوردستان له ساڵى 2005 بۆ ساڵى 2016, بریتین له:
- خه‌رجى سه‌روه‌رى : 3 تریلیۆن و 590 ملیار و 222 ملیۆن دینار.
- خه‌رجى گه‌شه‌پێدانى پارێزگاكان : 3 تریلیۆن و 650 ملیار و 847 ملیۆن دینار.
- خه‌رجى فه‌رمانڕه‌وایى : 9 تریلیۆن و 203 ملیار و 871 ملیۆن دینار.
- شایسته داراییه‌كانى پێشمه‌رگه 12 تریلیۆن و 721 ملیار و 754 ملیۆن دینار .
- بودجه‌ى ساڵى 2014 , 16 تریلیۆن دینار .
- بودجه‌ى ساڵى 2015 , 12 تریلیۆن و 341 ملیار دینار.
- بودجه‌ى ساڵى 2016 , 12 تریلیۆن و 570 ملیار دینار.
كۆى گشتى 70 تریلیۆن و 77 ملیار و 694 ملیۆن دیناره, كه ده‌كاته زیاتر له 56 ملیار دۆلار, ئه‌مه بێجگه له بودجه‌ى ساڵى 2017.
قووڵبوونهوهى قه‌یرانه‌كه به هاتنى داعش و ئاواره‌كان.
له‌و كاته‌دا هه‌رێمى كوردستان جگه له‌وه‌ى پێویستى به بودجه هه‌بوو بۆ دابینكردنى موچه‌و خزمه‌تگوزاریه‌كان، سوپاى عێراقى له ساڵى 2014 له موسڵ كشایه‌وه و موسڵ كه‌وته ده‌ستى داعش, خه‌رجییه‌كى دیكه له‌سه‌رشانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان زیادى كرد, كه خه‌رجى شه‌ڕ بوو له‌گه‌ڵ رێكخراوى تیرۆریستى داعش, به درێژایى 1050 كم پێشمه‌رگه پارێزگارى له خاكى كوردستان ده‌كرد, ئاشكرایه شه‌ڕ بودجه‌ى به‌رده‌وام و له‌بن نه‌هاتووى ده‌وێت , لهمرووهشهوه چونكه سه‌ر به به‌غداین زیانى به‌رچاو به‌ر پێشمه‌رگه كه‌وت و ئه‌ركى سه‌رشانى حكومه‌ت زیادى كرد, چونكه ئه‌و هاوكارییانه‌ى كه بۆ پێشمه‌رگه ده‌هات ده‌درایه حكومه‌تى عێراقى و حكومه‌تى عێراقیش هاوكارییه‌كانى نه‌ده‌گه‌یانده پێشمه‌رگه‌ى كوردستان, هه‌ربۆیه به‌هۆى نه‌گه‌یشتنى هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان و نه‌بوونى چه‌كى پێشكه‌وتوو پێشمه‌رگه شه‌هیدێكى زۆری‌دا.
.هه‌ر له‌وكاته‌دا بوو كه به‌هۆى ئاڵۆزییه‌كانى سوریا و شه‌ڕى داعشه‌وه, ئاواره‌ى ناوهڕاستو خواروى عێراق‌و سوریاش بونه بارگرانى به‌سه‌ر هه‌رێمه‌وه. تا كۆتایى ساڵى 2014 1 ملیۆن و 171 هه‌زار ئاواره هه‌بوون , له‌راپۆرتێكدا كه ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرا, ئاماژه به‌وه كرابوو نرخى گشتى سهقامگیركردنهوه له هاتنى په‌ناهه‌نده‌كان و ئاواره ناوخۆییه‌كان بریتى ده‌بێت له 1 بۆ 4 ملیار دۆلار, پاشان ژماره‌ى ئاواره‌كان هه‌ڵكشا بۆ ملیۆنێك و 500 هه‌زار ئاواره و ئه‌م هه‌ڵكشانه به‌رده‌وامى هه‌بوو.
هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌ت بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى قه‌یرانه‌كه:
حكومه‌تى هه‌رێم رووبه‌رووى قه‌یرانى دارایى بوویه‌وه, بۆ رووبه‌روبونه‌وه‌ى قه‌یرانى دارایی‌ش له‌هه‌ر وڵاتێك چه‌ند هه‌نگاوێكى سه‌ره‌كی ده‌نرێت.
1- چاپ كردنى دراو: وه‌ك ئه‌وه‌ى كه بینیمان ئه‌مریكا بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى قه‌یرانى دارایى په‌یڕه‌وه‌ى كردوو 700 ملیار دۆلارى له چاپدا, بۆ له چاپدانى دراو پێویسته پاره بنه‌مایه‌كى یاسایى هه‌بێت و له ناوه‌نده داراییه‌كاندا پاڵپشتیی یه‌ده‌گى به دۆلار و زێڕ یان دراوه گرانبه‌هاكانى دیكه‌ى جیهانى هه‌بێت, له‌م دوو هه‌نگاوه‌شدا بوونى بانكى ناوه‌ندى كوردستان پێویسته بوونى هه‌بێت وه‌ك بانكێكى سه‌ربه‌خۆ به‌ڵام بانكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان سه‌ر به حكومه‌تى مه‌ركه‌زییه, هه‌ربۆیه حكومه‌تى هه‌رێم نه‌یتوانى پاره چاپ بكات.
2-زیادكردنى باج: باجه‌كان زیادكران به‌ڵام باجه سه‌ره‌كیی و پڕ داهاته‌كان بۆ حكومه‌تى عێراق بوون كه خۆى له باجى كۆمپانیاكانى مۆبایل و باجى هاتوچۆى ئۆتۆمبێلى بیانى بۆ كوردستان و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه, هه‌روه‌ها ئه‌و رسوماتهى كه له فرینى فرۆكه به‌سه‌ر عێراقدا وهردهگیرێًت , ئه‌مانه‌و چه‌ندانى دیكه باجى ساڵانه‌یان زیاتره له 1 ملیار دۆلار, باجێكى كه‌م بۆ هه‌رێمى كوردستان مایه‌وه كه نزیكه‌ى 175 ملیۆن دۆلارى مانگانه بوو.
- وه‌رگرتنى قه‌رز: له سندوقى نه‌ختى نێوده‌وڵه‌تى كه ئه‌مه‌ش دیسان پێویستى به بانكى ناوه‌ندیه و بانكى ناوه‌ندیش له عێراقه و هه‌رێمى كوردستان بانكى ناوه‌ندى سه‌ربه‌خۆى نییه.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ستا به فرۆشتنى نه‌وت, به‌و هۆیه‌ى كه وڵات نییه هه‌ندێكجار نه‌وتیشى به كه‌متر له 10 دۆلار له نرخى نه‌وتى ئۆپێك و برێنت ده‌فرۆشرا .
هه‌ربۆیه حكومه‌ت سیاسه‌تى پاشه‌كه‌وت كردنى مووچه‌ى گرته‌به‌ر, هه‌روه‌ها قه‌رزكردن له وڵاتى توركیا به بڕى 500 ملیۆن دۆلار وچه‌ند قه‌رزێكى دیكه, هه‌روه‌ها حكومه‌ت قه‌رزارى به‌ڵێنده‌ران بوو كه نه‌یتوانى سه‌رجه‌م قه‌رزه‌كان بداته‌وه و زۆربه‌ى پرۆژه‌كان كاریان تێدا راوه‌ستا, به‌مه‌ش بارودۆخ و گوزه‌رانى كوردستانیان به‌ره‌و خراپى رۆیشت.
زیانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له قه‌یرانى دارایى:
هه‌ڵبه‌ت ناتوانین ته‌واوى زیانه‌كان به‌ووردى ئه‌ژمار بكه‌ین , به‌ڵام لێره‌دا ئاماژه به گرنگترینیان ده‌كه‌ین, له‌ژێر ناونیشانى دیدگایه‌ك بۆ ئاینده پلان بۆ ئه‌وه دانرابوو سه‌رجه‌م سێكته‌ره ئابورییه‌كان ببژێنرێتهوه به بودجه‌یه‌كى زه‌به‌لاح كه بڕه‌كه‌ى 30 ملیار دۆلار بوو, به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه , كاركردن له‌م پلانه راوه‌ستا.
دواى نزیكه‌ى 4 ساڵ
ئێستا هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیى هه‌نگاو ده‌نێت, ئابورییه‌كه‌ى روو له بوژانه‌وه‌یه ,
له گۆڤارى فۆربێسى ئه‌مریكى له راپۆرتێكدا له‌م چه‌ند رۆژه‌ى دواییدا له راپۆرتێكدا هاتووه, ئابورى كوردستان دواى 3 ساڵ ته‌نگه‌ژه, له بووژانه‌وه‌دایه و نوسیویشیه‌تى هه‌ولێر له پایته‌خته‌كانى رۆژئاوا ئارامتره.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه ئه‌و هه‌رێمه له گه‌شه‌سه‌ندندا به دوبه‌ى دووه‌م ناوى ده‌ركردبوو, تاوه‌ره بازرگانییه نوێیه‌كان ماركێت و مۆڵه گه‌وره‌كان گه‌یشتنه پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان و بازرگانیكردن له‌یه‌كه‌م بۆرسه‌ى كاغه‌زه داراییه‌كان ده‌ستى پێكردبوو.
راپۆرته‌كه له‌لایه‌ن زاك دى هاڤ لێكۆڵه‌رى بوارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست و پرسى كورد نوسراوه و باس له‌وه ده‌كات, ئابورى هه‌رێمى كوردستان قۆناغه سه‌خته‌كه‌ى تێپه‌ڕكردووه و خه‌ریكه دوباره هه‌ڵده‌ستێته‌وه.
زاك دى هاڤ لێكۆڵه‌رى بوارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست و پرسى كورد زیاتر نوسیویهتى له‌هه‌ر روویه‌كه‌وه خوێندنه‌وه‌ى بۆ بكه‌یت هه‌ست ده‌كه‌ى ئایینده‌یه‌كى گه‌ش چاوه‌روانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
رووبه‌رى هه‌رێمى كوردستان
رووبه‌رى هه‌رێمى كوردستان له رووبه‌رى 110 وڵات گه‌وره‌تره , ئه‌گه‌ر هه‌رێمى كوردستان ببێته وڵات له رووى رووبه‌ره‌وه زنجیره 114 وه‌رده‌گرێت له ناو 215 وڵات له جیهان.
دكتۆر تاریق خدر مامۆستاى زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین بهراووردى رووبه‌رى هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند وڵاتێكى كردووه و له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فێیس بووك نوسیویهتى.
رووبه‌رى هه‌رێمى كوردستان گه‌وره‌تره له رووبه‌رى 24 ده‌وڵه‌تى ئه‌وروپى و 8 ده‌وڵه‌تى عه‌ره‌بى و 9 ویلایه‌تى ئه‌مریكا.
• كۆی رووبه‌ری (10) ده‌وڵه‌تی ئه‌وروپی كه ئه‌ندامن له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان یه‌كسانه به رووبه‌ری هه‌رێمی كوردستان و رووبه‌ری (7) ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی كه ئه‌ندامن له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ناگاته رووبه‌ری هه‌رێمی كوردستان .
• رووبه‌ری قه‌زای چەمچەمال زیاترە له رووبه‌ری ولاتی لۆكسمبۆرغ به 595.8كم2
• رووبه‌ری 23 قه‌زا له هه‌رێمی كوردستان گه‌وره‌تره له كۆی رووبه‌ری (5) ولاتی ئه‌وروپی كه ئه‌ندامن له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان.
دكتۆر تاریق زیاترنوسیویەتی قه‌ته‌ر ئه‌و ولاته‌ی كه یاری به ده‌وله‌تانی ناوچه‌كه ده‌كات ، ره‌نگه زۆربه‌مان ئه‌وه نه‌زانین كه‌وا رووبه‌ری قه‌ته‌ر (11437كم2) تێپه‌ر ناكات. كەواتە رووبەرەكەی له سلیمانی . هه‌ولێر كه‌متره و تۆزێك له پارێزگای دهۆك گه‌وره‌تره.
. رووبه‌ری ولاتی به‌حرین كه (665)كم2 یه ناگاته رووبه‌ری (29 ) قه‌زا له نێو هه‌رسێ قه‌زاكانی پارێزگاكانی ( دهوك ، هه‌ولێر ، سلیمانی ) له هه‌رێمی كوردستان. به‌مه‌ش ئه‌گه‌ر دەوڵەت بوون به رووبه‌ر بێت ده‌بی خاوه‌نی 29 ولات بین.
ئابورى هه‌رێمى كوردستان له ئێستادا
له‌رووى ئابورییه‌وه هه‌رێمى كوردستان پێگه‌یه‌كى تایبه‌تى هه‌یه و له چه‌ندین وڵات له پێشتره ئه‌گه‌ر چه‌ند چه‌ند نموونه‌یه‌ك بهێنینه‌وه, وڵاتى كۆسۆڤۆ كه وڵاتێكى ئه‌وروپییه , رێژه‌ى بێكارى له‌و وڵاته %50 تێپه‌ڕى كردووه, له‌هه‌رێمى كوردستاندا پێش قه‌یرانى دارایى رێژه‌ى بێكارى نزیك ده‌بووه‌وه له سفر, ئێستاش به‌م دۆخه‌وه كه 3 ساڵه له قه‌یراندا ده‌ژییت , رێژه‌ى بێكارى نه‌گه‌یشتووه‌ته %15.
به‌پێى خوێندنه‌وه‌یه‌كى ووردى یه‌كێتى وه‌به‌رهێنه‌رانى كوردستان, ئابورى هه‌رێمى كوردستان به‌م حاڵى ئێستایه‌وه 3 ئه‌وه‌نده و نیوى ئابورى ئه‌رمه‌نستان باشتره.
ئابورى هه‌رێمى كوردستان له 87 وڵاتى دونیا باشتره به‌پێوه‌ر gdp واته كۆى به‌رهه‌مهێنانى ناوخۆیى , هه‌روه‌ها به پێوه‌رى gdp capital ئابورى هه‌رێمى كوردستان باشتره له ئابورى 57 وڵاتى جیهان.
پسپۆڕان پێیان وایه, به‌پێى زانستى ئابورى سیاسه‌ت و ئابورى دوو رووى یه‌ك دراون ناكرێت روویه‌ك چاك بكه‌ین و روویهكهى تر به خراپى بمێنێته‌وه, ناكرێت هه‌وڵ بۆ باشتر كردن و سه‌ربه‌خۆیى ئابورى بكه‌ین و سیاسه‌تیشمان له چوارچێوه‌ى عێراقدا به كێشمه كێش و ئاڵۆزى بمێنێته‌وه.
ئابورى هه‌رێمى كوردستان دواى سه‌ربه‌خۆیى
پسپۆڕان پێیان وایه, ئابورى هه‌رێمى كوردستان دواى سه‌ربه‌خۆیى گه‌شه‌ى به‌رچاو به‌خۆوه ده‌بینێت, ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى به‌شێك له باج و داهاته‌كانى بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئێستا بۆ عێراق ده‌ڕوات, یاخود به‌و هۆیه‌ى سه‌ربه‌خۆ نییه ناتوانێت به‌ده‌ستیان بێنێت, به‌شێك له‌و باج و داهاتانه بریتین له:
1- وه‌به‌رهێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان پێیان وایه , دواى سه‌ربه‌خۆیى به‌ماوه‌ى 8 ساڵ قه‌باره‌ى وه‌به‌رهێنان ده‌گاته 200 بۆ 250 ملیار دۆلار, كه ئێستا ته‌نیا 46 ملیار دۆلاره, یه‌كێتى وه‌به‌رهێنه‌ران پێیان وایه دواى سه‌ربه‌خۆیى, كوردستان ده‌بێته وڵاتێك كه ئاساییش تێیدا به‌رقه‌رار ده‌بێت و ده‌بێته ناوه‌ندێك وه‌به‌رهێنه‌رانى بیانى چاوى تێده‌بڕن, تاوه‌كو وه‌به‌رهێنانى تێدا بكه‌ن, به‌مه‌ش سه‌رمایه‌یه‌كى بێشومارى بیانى روو له هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
2- دواى سه‌ربه‌خۆیى كۆمه‌كى وڵاتان ده‌گاته هه‌رێمى كوردستان , هه‌روه‌كو چۆن دواى ساڵى 2004 و رووخانى رژێمى به‌عس له عێراق, بڕى 40 ملیار دۆلار كۆمه‌كى بێبه‌رامبه‌ر له‌لایه‌ن وڵاته كۆمه‌ك به‌خشه‌كانه‌وه گه‌یشته عێراق.
3- دواى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان لقى بانكه جیهانییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێته‌وه و بانكى ناوه‌ندى داده‌مه‌زرێت, ئه‌وكات حكومه‌ت و وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌توانن سوود له قه‌رزى وڵاتان و قه‌رزه‌كانى سندوقى نه‌ختى نێوده‌وڵه‌تى وه‌ربگرن, بۆ پڕۆژه گرنگ و ستراتیژییه‌كانى ووڵات.
-4 له‌سه‌رتاسه‌رى عێراقدا 3 كۆمپانیاى په‌یوه‌ندى مۆبایل هه‌یه و دوو كۆمپانیایان كوردییه, جگه له‌مه له هه‌رێمى كوردستان نزیكه‌ى 80 كۆمپانیاى گه‌یاندنى ئه‌لیكترۆنى هه‌یه , دواى سه‌ربه‌خۆیى باجى ئه‌م كۆمپانیایانه بۆ حكومه‌تى كوردستان ده‌بێت به تایبه‌ت باجى كۆمپانیاكانى مۆبایل كه ئێستا بۆ حكومه‌تى عێراقییه و نزیكه‌ى له %30 باجیان لێوه‌رده‌گیرێت, قه‌باره‌كه‌ى ئه‌م باجه له ساڵێكدا نزیكه‌ى 1 ملیار دۆلاره, پاش سه‌ربه‌خۆیى قه‌باره‌ى ئه‌م باجه بۆ نزیكه‌ى 300 ملیۆن دۆلارى ساڵانه داده‌به‌زێت , به‌ڵام كۆى گشتى بۆ حكومه‌تى كوردستان ده‌بێت.
5- دواى سه‌ربه‌خۆیى باجێكى زۆرى گواستنه‌وه‌ى ئاسمانى و زه‌مینى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه, كه ئێستا بۆ حكومه‌تى عێراقه, له‌وانه‌ش كرێى فڕینى ئه‌و فڕۆكانه‌ى كه به ئاسمانى كوردستاندا ده‌فڕن , هه‌روه‌ها كرێى نیشتنه‌وه‌ى فڕۆكه‌ى عێراقیش لهفڕۆكهخانهكانى هه‌ولێر و سلێمانى, كه سه‌رجه‌مى ساڵانه‌ى ئه‌م داهاتانه نزیكه‌ى 500 ملیۆن دۆلار.
6- پێشبینى ده‌كرێت دواى سه‌ربه‌خۆیى رێژه‌ى به‌رهه‌مهێنانى رۆژانه‌ى نه‌وت 150 بۆ 200 هه‌زار به‌رمیل به‌رز بیێته‌وه له رۆژێكدا, ئه‌گه‌ر نرخى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به 40 دۆلار بخهملێنین ساڵانه 2 ملیار و 500 ملیۆن بۆ 3 ملیار دۆلار داهاتى نه‌وت زیاد ده‌كات, ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه پێشبینى ده‌كرێت نرخى نه‌وت پاش سه‌ربه‌خۆیى به‌رزببێته‌وه, چونكه ئێستا هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان به چه‌ند دۆلارێك كه‌متر له نه‌وتى ئۆپێك ده‌فرۆشرێت, ئه‌گه‌ر پاش سه‌ربه‌خۆیى نرخى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت 1 دۆلار به‌رزببێته‌وه, به فرۆشتنى 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا, داهاتى نه‌وتى كوردستان 219 ملیۆن دۆلارى دیكه زیاد ده‌كات, ئه‌وه‌شمان ئه‌ژمار نه‌كردووه كه به‌پێى پلانى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان, له‌گه‌ڵ هاتنى سالأی 2019 حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پلانى ئه‌وه‌بوو, رۆژانه 2 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده بكات.
7- ئه‌مه به‌شێك بوو له‌و باج و داهاتانه‌ى كه دواى سه‌ربه‌خۆیى بۆ حكومه‌تى كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه، به سه‌رجه‌مى
- باجى فڕۆكه و باجى كۆمپانیاكانى گه‌یاندن
- باجى ده‌روازه سنورییه‌كان
- بڕى زیادكراوى نه‌وت
- به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت
كۆى گشتى داهاتى ساڵانه‌ى كوردستان 3ملیار و نیو بۆ 4 ملیار دۆلار زیاد ده‌كات، به‌م بڕه پاره‌یه جگه له‌وه‌ى ده‌توانرێت گرفتى مووچه‌ى پێچاره‌سه‌ر بكرێت, ده‌توانرێت سوودیشى لێوه‌ربگیرێت بۆ به‌هێزتركردنى ژێرخانى ئابورى وڵات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.