رۆژی چوارشەممە 20/9/2017، رووانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە) %90ـی شاری رەققەیان رزگار کردووەتەوە.
رامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری رووانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە، کە فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش پاڵپشتیی ئاسمانی هەسەدە دەکەن و شکستێکی گەورەیان بەسەر داعشدا هێناوە.
دوای داگیرکردنی نزیکەی نیوەی خاکی عێراق و بەشێکی سووریا، داعش دەوڵەتێکی تیرۆریستی راگەیاند و شاری رەققەی وەک پایتەختی ئەو دەوڵەتە، دەستنیشان کرد.
كوردستان تیڤى/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.