Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 20:03

رۆناڵدۆ هاوسەرگیری لەگەڵ جۆرجینا رۆدریگێزی کرد

" رۆناڵدۆ بە فەرمی هاوسەرگیری کرد "
رۆناڵدۆ
کوردستان TV
100%

رۆژنامەکانی پۆرتوگال بڵاویانکردەوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، هاوسەرگیری لەگەڵ جۆرجینا رۆدریگێزی ئیسپانی کردووە.

رۆژنامەکان چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی و تەنانەت و وێنەی ئەڵقەی هاوسەرگیری رۆناڵدۆ و جۆرجینیایان گرتووە، کە بەهاکەی لە نێوان 150 بۆ 200 هەزار پاوەندە و دووپاتدەکەنەوە رۆناڵدۆ و جۆرجینا بەشێوەیەکی فەرمی هاوسەرگیرییان کردووە دوور لە چاوی کامێراکان.

سەرچاوەکان لە پۆرتوگال هۆکاری ئاستبەرزی رۆناڵدۆ لە دوا ساتەکانی وەرزی رابردوو دەگەڕێنەوە بۆ سەقامگیری ژیانی دۆن کە هۆکارەکەشی هاوسەرگیری بووە لەگەڵ جۆرجینا و ئاشکرایان کردووە، دوای کۆتاییهاتنی ئەم وەرزە لە هاوینی ساڵی داهاتوو لە بۆنەیەکی مەزندا ئاهەنگی گواستنەوە لە پۆرتوگال ئەنجام دەدەن.

دوای جیابوونەوەی ئێرینا شایک و کریستیانۆ رۆناڵدۆ، جۆرجینا توانی دڵی رۆناڵدۆ بۆلای خۆی کێشبکات و لە هەموو بۆنەیەکی خۆش و ناخۆش لەیەکدی جیانەبوونەتەوە.

جۆرجینا لە دایکبووی شاری خاکای ئیسپانیایە و ئیستا لە مەدرید نیشتەجێیە و کاری فاشیۆن دەکات.

رۆناڵدۆ خاوەن سێ باڵۆن دۆر، ئێستا سێ منداڵی هەیە بێ ئەوەی هیچ کەسێک دایکی ئەو منداڵانە بناسێت و دەیەوێ منداڵێکیشی لە جۆرجینا ببێت، بەگوێرەی قسەی کەسێکی نزیک لە خێزانی جۆرجینا.

كوردستان تیڤى/ رفعت مزورى

 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.