بەھۆی ھەبوونی بنکەو بارەگای پەکەکەوە لە سنووری قهزاى ئامێدی، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچەی رێکانیان بۆردوومان کردو بە ھۆیەوە 4 ھاووڵاتی ھەرێمی کوردستان شەھید بوون.
وارشین سەلمان بەڕێوەبەری ناحیەی شیلادزێ رایگەیاند "شەوی رابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بنکە و بارەگای چەکدارانی پەکەکەیان لە دەڤەری رێکان کردووەتە ئامانج، بەڵام بەداخەوە بەھۆی رووداوەکەوە 4 ھاووڵاتی سڤیلی ھەرێمی کوردستان شەھید بوون."
ناوبراو گوتی، رووداوەکە لە گوندی (مێزێ)ـی سەربە ناحیەی شیلادزێی قەزای ئامێدی رووی داوە، ھاووڵاتیانی شەھیدبوو دانیشتووی دەڤەری شلادزێن و بە مەبەستی چنینەوەی بەروبوومەکانیان چوونەتە ناوچەکە.
وارشین سەلمان گوتیشی "ئەو ناوچەیەی رووداوەکەی تێیدا روویداوە، لەژێر کۆنتڕۆڵی پەکەکە دایە و، چەندین جارە دەبێتە ھۆی نانەوەی کارەسات بۆ خەڵکی ناوچەکە، چونکە بەھۆی پەکەکەوە، دوای راپەڕین ناوچەکە ئاوەدان نەکراوەتەوە و بووەتە سەربازگەیەک بۆ پەکەکە."
تێزانین بههۆى بوونى بارهگاكانى پهكهكه له سنوورى قهزاى ئامێدى، تۆپخانه و فڕۆكهكانى توركیا بهردهوام ئهو ناوچانه تۆپباران و بۆردوومان دهكهن.
كوردستان تیڤى/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.