سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت، ڕیفراندۆم ئامانج نییه، به‌ڵكو ئامرازێكه بۆ گه‌یشتن به ئامانجی خواستی خه‌ڵكی كوردستان.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ماركۆ كارنیلۆس باڵیۆزی ئیتاڵیا له عێراق رایگه‌یاند : ڕیفراندۆم ئامانج نییه، به‌ڵكو ئامرازێكه بۆ گه‌یشتن به ئامانجی خواستی خه‌ڵكی كوردستان .
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به پێویستیشی زانی، دیالۆگێكی جددی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بێت و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌توانێت له‌مباره‌یه‌وه ئه‌لته‌رناتیڤێكی جددی و زه‌مینه‌سازی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بكات.
كوردستان تیڤی: ئا / رزگارتاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.