Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 19:42

بزوتنەوەی گۆڕان رابوون مەعروفی دوورخستەوە

مەکتەبی سیاسی یەکێتی فەرهاد سەنگاوی پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکەی لە ڕیزەکانی خۆی دەرکرد
کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگەیاند كە پەرلەمانتارێكی بە ناوی رابوون مه‌عروف له‌ فراكسیۆنه‌كه‌ی دوورخستەوە.

سەرچاوەیەک له‌ بزوتنەوەی گۆڕان، رایگه‌یاند رابوون مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی جوڵانەوەی نەخێر، لە بزوتنەوەکە دەرکراوە.

بەپێی زانیارییەکان فراسکیۆنی گۆڕان، ڕابوون مەعروف، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و وتەبێژی جوڵانەوەی نەخێر لە ئێستادا، بریاریداوه‌ به‌ دوورخسته‌وه‌ی.

سه‌رچاوه‌كه‌ رایگه‌یاند كه‌ هه‌ڵسوكه‌وت و لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی رابوون له‌ كه‌ناڵەكانی راگه‌یاندن، زیانی به‌ ریزه‌كانی ناوخۆی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان گه‌یاندووه‌، هه‌وڵیشی داوه‌ كه‌ ناته‌بایی له‌نێو بزووتنه‌وه‌كه‌ دروست بكات.

به‌ پێی سه‌رچاوه‌كه‌، جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان، لیژنه‌یه‌كی پێك هێناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی لێپیچینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌سه‌ر لیستی بزووتنه‌وه‌كه‌ بكات.

مەکتەبی سیاسی یەکێتی فەرهاد سەنگاوی پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکەی لە ڕیزەکانی خۆی دەرکرد بەهۆی ئەوەی بەشداری کەمپینی جووڵانەوەی نەخێر لە ئێستادای بۆ ڕیفراندۆم کردبوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.