وەزیری نەوتی عێراق ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ هەرێم بکات بۆ چارەسەرکردنی دۆسییەکانی نەوت
وەزیری نەوتی عێراقی رایدەگەیەنێت وڵاتەکەی ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکات بۆ چارەسەرکردنی دۆسییەکانی نەوت.
جەبار لوعەیبی، وەزیری نەوتی عێراق ئەمڕۆ بە ماڵپەڕی CNBCـی راگەیاندووە کە عێراق پێویستی بەوە هەیە نرخی بەرمیلێک نەوت لەنێوان 55-60 دۆلاردا بێت، تا دۆخێکی دارایی باشیان هەبێت.
لوعەیبی پێشبینی ئەوەش دەکات کە گەشەی خواستی جیهانیی لەسەر نەوت کە ئێستا لەسەدا 1.3یە، لەدوای ساڵی 2019 بۆ لەسەدا 4 بەرزببێتەوە.
هەروەها باسی لەوەش کردووە هێشتا زووە وڵاتەکەی بڕیار بدات لەبارەی درێژکردنەوەی رێککەوتنەکەی وڵاتانی ناو رێکخراوی ئۆپیک و دەرەوەی رێکخراوەکە، بەوپێیەی رێککەوتنەکەی ئێستا لەمانگی ئاداری 2018 کۆتایی دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.