Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 10:12

گەشتەکانى نێوان عێراق و ڕوسیا دەستیپێکردەوە

یەکەم فرۆکەى مەدەنى لە فڕۆکەخانەى بەغداوە بەرەو مۆسکۆ فڕی
کوردستان TV
100%

گەشتە ئاسمانییەکانى نێوان عێراق و ڕوسیا دەستیپێکردەوە کە 13 ساڵە ڕاگیراوە.

پێشنیوەڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ یەکەم فرۆکەى مەدەنى لە فڕۆکەخانەى بەغداوە  بەرەو  مۆسکۆ فڕی و بەمەش گەشتە ئاسمانییەکانى نێوان عێراق و ڕوسیا دەستیپێکردەوە کە لە ساڵی 2004وە تا ئێستا  ڕاگیرابوو.

سێرگی ئیزۆفلسکی  وتەبێژى دەسەڵاتى فرۆکەوانى ڕوسیا ڕایگەیاندووە، گەشتەکان بەردەوام دەبێت و ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ ئەوەى  کە لەمەولا هاوڵاتیانى ڕوسی دەتوانن سەردانى عێراق بکەن و وڵاتەکە کەشێکى ئارامی هەیە.

هاوکات لەگەڵ هێڵی بەغدا ـ مۆسکۆدا  هێڵی بەسرە ـ مۆسکۆش کراوەتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ گەشتێک لەوێوە ئەنجامنەدراوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.