Erbil 9°C شەممە 21 کانونی یەکەم 19:19

لیژنه‌ى دارایی گفنوگۆى له‌سه‌ر پاشه‌که‌وتى مووچه‌ کرد

گفتوگۆ له‌سه‌ر كاركردن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سیسته‌مى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ كرا
کوردستان TV
100%

به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر سیسته‌مى پاشكه‌وتى مووچه‌و چۆنیه‌تیی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى، كاتژمێر 10ى به‌یانیى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ لیژنه‌ى دارایی و كاروبارى ئابوورى و وه‌به‌رهێنان له‌په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سه‌رۆكایه‌تیى د.عیزت سابیر، سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه‌.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كار بۆ گرێدانى دانیشتنى په‌رله‌مانى كوردستان كرا تا هه‌وڵبدرێت ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ یاخود پێنجشه‌ممه‌ى داهاتوو ئه‌نجام بدرێت و گفتوگۆش له‌سه‌ر كاركردن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سیسته‌مى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ كرا.

هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوا له‌حكومه‌تى هه‌رێم كرا سیسته‌مى نوێى مووچه‌ له‌بودجه‌دا جێگه‌ى بكاته‌وه‌و له‌سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوودا بینێرێته‌ په‌رله‌مانى كوردستان تاگفتوگۆى له‌سه‌ر بكرێت به‌مه‌یه‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى سیسته‌مه‌كه‌.

هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوا له‌حكومه‌تى هه‌رێم كرا دڵنیایی بداته‌ فه‌رمانبه‌رانى كوردستان له‌وه‌ى كه‌ ئه‌و مووچانه‌ى پاشه‌كه‌وت كراوه‌ نافه‌وتێ و میكانیزمێك دیارى بكات بۆ دانه‌وه‌ى.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.