Erbil 29°C دووشەممە 03 تشرینی یەکەم 20:18

گه‌وره‌ سه‌رکرده‌یه‌کی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان و 9 چه‌کداری دیکه‌ کوژران

یەكێك لە كوژراوەكان گەورە سەركردەیەكی بزووتنەوەكەیە
کوردستان TV
100%

له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ سه‌ر حه‌شارگه‌كانی چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ، ١٠چه‌كداری ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ كوژران ، كه‌ یه‌كێكیان سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره‌ی بزووتنه‌وه‌كه‌یه‌.

سوپای ئه‌فغانستان، رایگه‌یاند: له‌ میانی ئۆپه‌راسیۆنێكدا كه‌ هێزه‌كانی سوپا بۆ سه‌ر حه‌شارگه‌كانی چه‌كدارانی تاڵیبان له‌ ناوچه‌ی حه‌ق جه‌بار سه‌ربه‌ قه‌زای ئه‌قجه‌ له‌ ویلایه‌تی جۆزجان ئه‌نجامیاندا، ١٠ چه‌كدار كوژران كه‌ یه‌كێكیان سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره‌ی بزووتنه‌وه‌كه‌ بوو له‌ ناوچه‌كه‌.

سوپای ئه‌فغانستان ده‌شڵێ،  هه‌ر له‌ میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، هێزه‌كانی سوپا سێ‌ چه‌كداری تاڵیبانیان به‌ برینداری ده‌ستگیر كرد.

 

 

كوردستان تیڤی: ئا / رزگار تاهیر

 

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.