Erbil 28°C شەممە 27 تەمووز 02:34

نێچیرڤان بارزانی : ریفراندۆم له‌ کاتی خۆیدا ئه‌نجامده‌درێت

كاته‌كه‌ بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم گونجاوه‌
کوردستان TV
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یێنێت، ریفراندۆم له‌ كاتی خۆیدا ئه‌نجامده‌درێت و هیچ بڕیارێك بۆ دواخستنی پرۆسه‌كه‌ نییه‌.

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ ئاژانسی هه‌واڵی رووسیای رایگه‌یاند: تاوه‌كو ئێستا هیچ بڕیارێك بۆ دواخستنی پرۆسه‌ی ریفراندۆم له‌ هه‌رێمی كوردستاندا نییه‌ .

نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێ، لیژنه‌ی باڵای ریفراندۆم دروستكراوه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی ئه‌م پرۆسه‌یه‌، ئه‌وان ده‌بێت ئه‌و بڕیاره‌ بده‌ن و بڕیاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌ ریفراندۆم له‌ كاتی خۆیدا ئه‌نجامده‌درێت.

هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی راشیگه‌یاند: هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا پێشتر راگه‌یێندرابوو، هاوكات له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌كگۆركیش بۆ راگه‌یاندنی هه‌ڵوێسته‌كه‌بوو، كه‌ كاتی ریفراندۆمه‌كه‌ كاتێكی باش و هه‌روه‌ها گونجاو نییه‌، سه‌ردانه‌كه‌ زیاتر جه‌ختكردنه‌وه‌بوو له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی پێشوویان، ئێمه‌ش به‌ڕاشكاوی گوتمان كه‌ كاته‌كه‌ بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم گونجاوه‌.

 

كوردستان تیڤی: ئا / رزگار تاهیر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.