Erbil 25°C دووشەممە 03 تشرینی یەکەم 22:14

له‌ رووداوێکی هاتوچۆدا سێ که‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا

رووداوه‌كه‌ له‌ نێوان كامیۆنێكی بارهه‌ڵگرو ئۆتۆمبێليَكی تایبه‌ت بووه‌
کوردستان TV
100%

له‌ ئه‌نجامی رووداوێكی هاتوچۆدا له‌ سه‌ر رێگای نێوان به‌رده‌ره‌ش- كه‌له‌ك 3 هاووڵاتی گیانیان له‌ ده‌ستدا.

حازم محه‌مه‌د وته‌بێژی به‌شی هاتوچۆی به‌رده‌ره‌ش به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی رایگه‌یاند: رووداوه‌كه‌ كه‌مێك پێش ئێستا له‌ نێوان كامیۆنێكی بارهه‌ڵگرو ئۆتۆمبێليَكی تایبه‌ت بووه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ 3 هاووڵاتی گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

قوربانییه‌كانی رووداوه‌كه‌، خه‌ڵكی سنووری قه‌زای به‌رده‌ره‌شن و ته‌رمه‌كانیشیان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی ئاكرێ كراون.

له‌ ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتوچۆوه‌ 7 هاووڵاتی گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌

كوردستان tv : ئا/ رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.