فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رایدهگهێنێت، به بێ ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، هیچ هێزێك مافی ئه‌وه‌ی نییه كه سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه ببڕێت.
سیروان بارزانی فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری مه‌خموور-گوێڕ رایگه‌یاند: به بۆچوونی من حه‌شدی شه‌عبی هێرش ناكاته سه‌ر هیچ شوێنێكی كوردستان و هیچ پاساوێك نییه بۆ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه ده‌یكه‌ن.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه جه‌ختیشیكرده‌وه و گووتی: به دووری ده‌بینم كه هیچ شتێك رووبدات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به بێ ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، هیچ هێزێك مافی ئه‌وه‌ی نییه كه سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه ببڕێت، چونكه له‌ماوه‌ی رابردوودا، پێشمه‌رگه هه‌م كوردستانی پاراستووه هه‌م عێراقیش.
سیروان بارزانی روونیشكرده‌وه، هیچ پێویستیمان به هێزی عێراقی نییه، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وان پێویستیان به هێزی پێشمه‌رگه هه‌یه كه له شه‌ڕی مووسڵ هاوكاریمان كردوون و له شه‌ڕی حه‌ویجه‌ش ئاماده‌ین هاوكارییان بكه‌ین.
كوردستان tv: ئا/ رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.