Erbil 8°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 08:06

رووسیا غازی سروشتی کوردستان هه‌نارده‌ی تورکیا و ئه‌وروپا ده‌کات

به‌ یه‌كێك له‌ كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی دونیا له‌ بواری ووزه‌ هه‌ژمار ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

كۆمپانیای روسنه‌فتی رووسی رایده‌گه‌ێنێت، و به‌مزووانه‌ ده‌ست به‌ راكێشانی بۆڕی غازی سروشتی له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ توركیا و ئه‌وروپا ده‌كات.

كۆمپانیای روسنه‌فتی رووسی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: به‌نزیكبوونه‌وه‌ی رۆژی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، كۆمپانیای روسنه‌فت په‌یوه‌ستبوونی خۆی به‌ هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه‌ و به‌مزووانه‌ ده‌ست به‌ راكێشانی بۆڕی غازی سروشتی له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ توركیا و ئه‌وروپا ده‌كات.

له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ كۆمپانیای روسنه‌فتی رووسی، كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی دونیا له‌ بواری ووزه‌ هه‌ژمار ده‌كرێت ، بڕیاریدا نه‌وتی كوردستان بكڕێت و وه‌به‌رهێنان له‌ چه‌ند كێڵگه‌یه‌ك بكات.

 

كوردستان tv  :ئا/ رزگار تاهیر

 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.