Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 00:53

ئه‌مڕۆ که‌رکووکییه‌کان ده‌ڕژێنه‌ سه‌ر قه‌ڵای شاره‌که‌

كه‌ركووك بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق رەتدەكاتەوە
کوردستان TV
100%

به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت، گردبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ مه‌به‌ستی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق ده‌رباره‌ی كه‌ركووك و ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی لایه‌نه‌كان به‌ هاوبه‌شی ساز ده‌كه‌ن.

د. محه‌مه‌د خورشید به‌رپرسی لقی ٣ی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگه‌یاند: ئه‌مرۆ لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان له‌ گردبوونه‌وه‌یه‌كدا بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌رێوه‌چوونی ریفراندۆم له‌ شاری كه‌ركوك،ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی گووتیشی:له‌ له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان، بانگه‌شه‌ی ریفراندۆم به‌ هاوبه‌شی ده‌كرێت.

دوێنێ، لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان له‌ شاری كه‌ركوك بڕیاریاندا ئه‌مرۆ گردبوونه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر قه‌ڵای شاری كه‌ركوك بكرێت، ، وه‌كو یه‌كه‌م بانگه‌شه‌ی ڕیفراندۆم به‌ هاوبه‌شی و، وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌سه‌ر كه‌ركووك ده‌درێن.

 

كوردستان تیڤی: ئا/ رزگار تاهیر

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.