زانكۆی ئه‌زهه‌ر سه‌بری عه‌بدولڕه‌ئووفی بۆ لێكۆڵینه‌وه بانگهێشتكردووه، كه مامۆستای فیقهی به‌راورده له زانكۆكه كه له فه‌توایه‌كدا، رێگه‌ی به پیاو داوه سێكس له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره مردووه‌كه‌ی بكات و فه‌تواكه‌شی به "سێكسی ماڵئاوایی" وه‌سفكردووه.
جێگیری سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌زهه‌ر ده‌ڵێت: ده‌یانه‌وێت بزانن ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆكه پشتی به كام به‌ڵگه به‌ستووه بۆ ئه‌و فه‌توایه كه مشتومڕێكی زۆری درووستكردووه.
سه‌بری عه‌بدولڕه‌ئووف خاوه‌نی فه‌تواكه به وێبسایتی "یوم السابع"ی میسری راگه‌یاندووه، له شه‌ریعه‌تدا رێگه به پیاو دراوه دوای مردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی جه‌سته‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی بشوات، واتا رێگه‌ی پێدراوه ده‌ستی لێبدات، كه‌واته ئاساییه ده‌ست له جه‌سته‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی بدات دوای مردنی، به‌ڵام له رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه كارێكی شیاو نییه.
سه‌بری روونیشی ده‌كاته‌وه، هیچ پیاوێك سێكس له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره مردووه‌كه‌ی ناكات مه‌گه‌ر له حاڵه‌تی ده‌گمه‌ندا نه‌بێت، كه به "سێكسی ماڵئاوایی" ناوی بردووه، هاوكات راشیده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رچه‌نده ئه‌و كاره ره‌نگه ببێته هیۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی، به‌ڵام به هیچ جۆرێك پێچه‌وانه‌ی شه‌رع نییه و حه‌ڵاڵه، به‌ڵام كارێكی نامۆیه و مرۆڤایه‌تی پێیڕانه‌هاتووه.
كوردستان تیڤی: كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.