Erbil 41°C پێنجشەممە 18 تەمووز 14:02

گۆڕان سه‌ربه‌خۆیی پرسیارکردنی ناوێ

په‌رله‌مانی كوردستان ده‌توانێت بڕیار له‌سه‌ر ریفراندۆم بدات
کوردستان TV
100%

ئه‌ندامێكی ژووری په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌ێنێت، پرسیاركردن له‌ خه‌ڵك به‌وه‌ی ده‌یه‌وێت هه‌رێمی كوردستان سه‌ربه‌خۆ بێت یان نا، ئه‌وه‌ به‌ بڕوای ئێمه‌ بێڕێزییه‌.

هۆشیار عومه‌ر عه‌لی ئه‌ندامی ژووری په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌ ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: له‌ روانگه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌ پرسیاركردن له‌ خه‌ڵك به‌وه‌ی ده‌یه‌وێت هه‌رێمی كوردستان سه‌ربه‌خۆ بێت یان نا، ئه‌وه‌ به‌ بڕوای ئێمه‌ بێڕێزییه‌.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی گۆڕان راشیگه‌یاندووة: په‌رله‌مانی كوردستان تاكه‌ ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعی هه‌ڵبژێردراوه‌ و ئه‌و ده‌توانێت بڕیار له‌سه‌ر ریفراندۆم بدات و كات و رێوشوێنه‌كانی دیاری بكات.

هه‌ینی رابردوو په‌رله‌مانی كوردستان كاراكرایه‌وه‌و به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ ،رۆژی 25/9 ی بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم په‌سند كرد.

 

كوردستان tv  :ئا/ رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.