Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 03:33

له‌ هەولێر دیداری پێشمەرگە بۆ ژمارەیەک فەرماندەی باڵا ساز کرا

دیداری پێشمەرگە بۆ ژمارەیەک فەرماندەی باڵا ساز كرا
دیداری پێشمەرگە
کوردستان TV
100%

دیداری پێشمەرگە بۆ ژمارەیەک فەرماندەی باڵای هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە شاری هەولێر ساز كرا.

لە دیدارەکەدا، هەر یەکە لە نەجات عەلی، فەرماندەی هێزەکانی 80ـی وەزارەتی پێشمەرگە، لیوا عەزیز وەیسی، فەرماندەی هێزەکانی زێرەڤانی، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەی یەکەی 70ـی وەزارەتی پێشمەرگە، سیروان بارزانی، فەرماندەی میحوەری گوێڕ- مەخمووری هێزەکانی پێشمەرگە، حوسێن یەزدان پەنا، فەرماندەی هێزەکانی پارتی ئازادیی رۆژهەڵاتی کوردستان و کەمال کەرکووکی، فەرماندەی میحوەری رۆژئاوای کەرکووک بەشدارییان تێدا کرد.

دیدارەکە سەرلەبەیانیی ئه‌مرۆ یەکشەممە 17/9/2017 لە هۆلى سه‌عد عه‌بدولا له‌ شاری هەولێر ئەنجام دراو تێیدا ئەو فەرماندانە جەختیان له‌ پشتگیریی خۆیان بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان كرده‌وه‌ و ئامادەیی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ پاراستنی کوردستان دووپات کردەتەوە.

ئەو فەرماندانە بە ئاماژەکردن بۆ رۆڵی کارای هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە تێکشکاندنی ئەفسانەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، باسیان لەوەش کردووە، کە پێشمەرگە بەشێکە لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی تیرۆر.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.