Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 16:23

له‌ موسڵ 38 که‌س کوژران و بریندار بوون

ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ قوتابخانه‌یه‌كی بۆمبڕێژكراو روویداوه‌
کوردستان TV
100%

له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ قوتابخانه‌یه‌كی بۆمبڕێژكراو له‌ سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا، ٣٨ كه‌س كوژران و بریندار بوون.

 

نه‌قیب زڕغام حه‌یده‌ر مه‌ولا ئه‌فسه‌ر له‌ سوپای عێراق رایگه‌یاند: كه‌ له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ قوتابخانه‌یه‌كی بۆمبڕێژكراو له‌ سنووری رۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا، ٣٨ كه‌س كوژران و بریندار بوون.

 

ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی سوپای عێراق گوتیشی: ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ قوتابخانه‌یه‌كی بۆمبڕێژكراو له‌ گوندی مه‌جاریین كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان شارۆچكه‌ی بادوش و قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر رۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا، روویداوه‌.

 

ئه‌فسه‌ره‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا، ١٥ كه‌س كه‌ ١٢یان چه‌كداری حه‌شدی هۆزه‌كان بوون، كوژران و ٢٣ی دیكه‌ش بریندار بوون.

 

كوردستان tv : ئا/ رزگار تاهیر

كوردستان TV

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.