Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 20:22

ئیتاڵیا باس له‌ (دراو)ی ده‌وڵه‌تی کوردستان ده‌کات

ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان خه‌ریكی ئاماده‌كردنی پاره‌یه‌كی خۆماڵیین
دراو
کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌ی (لا ستامپا)ی ئیتاڵی له‌ راپۆرتێكدا باس له‌ پاره‌ی داهاتووی كوردستانی سه‌ربه‌خۆ كردووه‌ كه‌ به‌نێوی (دراو) ده‌رده‌چێت.

رۆژنامه‌كه‌ نووسیویه‌تی سه‌رباری گوشاره‌ نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمییه‌كان بۆ ئه‌نجام نه‌دانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان خه‌ریكی ئاماده‌كردنی پاره‌یه‌كی خۆماڵیین به‌نێوی (دراو)، كه‌ له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا،راسته‌و خۆ شوێنی (دینار)ی عێراقی ده‌گرێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ ئیتاڵیه‌كه‌، له‌سه‌ر ئه‌و (دراو)ه‌ی بڵاوبووه‌ته‌وه‌، وێنه‌ی سه‌ركرده‌ی مێژوویی كوردستان نه‌مر مسته‌فا بارزانی هه‌یه‌، ئاماژه‌شی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ وێنه‌ی قازی محه‌مه‌د سه‌رۆكی كۆماری مهابادیش له‌سه‌ر (دراو) داده‌ندرێ.

رۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێ پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانكراو، له‌سه‌ر (دراو) دا هیچ ئاماژه‌یه‌ك به‌ زمانی عه‌ره‌بی نه‌نووسراوه‌، به‌ڵكو ته‌نها زمانی كوردی و ئینگلیزی له‌سه‌ره‌.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

كوردستان TV

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.