سه‌رۆك كۆماری عێراق ،به‌هۆی گرژییه‌كانی ریفراندۆمه‌وه ناتوانێت به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆڕك بكات و رایده‌گه‌یه‌نێت، كه له بری ئه‌و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌شداریی ده‌كات.
فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عێراق رایگه‌یاند : وڵاته‌كه‌مان به قه‌یرانێكی سیاسیی‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت و كۆی پرۆسه‌ی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتیمانی له به‌رده‌م مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رجه‌سته‌دایه و له سۆنگه‌ی به‌رپرسیارێتیمان له هه‌مبه‌ر ده‌ستوور ناكرێت پشتگوێی بخه‌ین.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: پێویست ده‌كات بانگه‌واز له سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به تایبه‌تی نوێنه‌رانی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردن له ئاستی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سه‌ڵاتی ئیتحادی بكه‌ین بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی ئه‌و قه‌یرانه و چاره‌سه‌ركردنی.
سه‌ركۆماری عێراق داواش ده‌كات: له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی و تێگه‌یشتن له خواستی رۆڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م هاووڵاتیان كار بكرێت بۆ له‌یه‌كتێگه‌یشتن.
فوئاد مه‌عسوم ده‌شڵێت: له‌به‌ر رۆشنایی و پێویستی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی بڕیارماندا گه‌ڵاڵه‌یه‌كی گفتوگۆ و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ دانوستان بخه‌ینه‌ڕوو و داوا له سه‌ركرده و به‌رپرسانی هێزه سیاسییه‌كان بكه‌ین بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی چڕ و پڕ له پێناو گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری به‌رچاو و به‌په‌له كه ده‌سته‌به‌ری تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قه‌یرانه بكات و به‌یه‌كه‌وه كاری هاوبه‌ش بێنێته دی بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه هاوبه‌شه‌كان.
كوردستان tv : ئا/ رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.