Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 17:33

به‌ هۆی گرتنی وێنه‌یه‌ک دادگایی ده‌کرێت

پێده‌چێت بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ زیندانی بكرێت
کوردستان TV
100%

فڕۆكه‌وانێكی ئه‌ڵمانی له‌ كاتی گه‌شتكردن و سوڕانه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی به‌ ئاسماندا ، هه‌ڵده‌ستێت به‌ گرتنی چه‌ند وێنه‌یه‌كی ستافی فڕۆكه‌كه‌ له‌ كاتی سێكس كردن ، به‌و هۆیه‌وه‌ له‌ كاره‌كه‌ی دوورده‌خرێته‌وه‌ .

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی ده‌یلی مه‌یل و گۆڤاری فۆكاس ، فڕۆكه‌وانێكی ئه‌ڵمانی به‌ هۆی وێنه‌گرتنی به‌شێك له‌و ستافه‌ی نێو فڕۆكه‌كه‌ی له‌و كاته‌ی كاری سێكسیان كردووه‌ ، له‌ كاره‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه‌ و ڕووبه‌ڕووی دادگا كراوه‌ته‌وه‌  پێده‌چێت بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ زیندانی بكرێت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ هۆی سه‌رقاڵی بوونی به‌ گرته‌ی ڤیدیۆیی گیانی سه‌رنشینانی نێو فڕۆكه‌كه‌ی خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ .

هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ له‌ ئێستادا ئه‌و كه‌یسه‌ له‌ دادگایه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌وانه‌كه‌ و دواتریش له‌گه‌ڵ ستافی نێو فڕۆكه‌كه‌ چونكه‌ ئه‌نجامدانی كاری له‌و شێوه‌یه‌ له‌ نێو فڕۆكه‌ ڕێگه‌ پێنه‌دراوه‌ .

 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.