Erbil 15°C سێشەممە 02 تەمووز 09:33

حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بڕیارى لادانى پارێزگارى که‌رکووک قبووڵ ناکات

حكوومه‌تى هه‌رێم: ئه‌م بڕیاره‌ى په‌رله‌مانى عیراق هه‌ر له‌سه‌ر كاغه‌ز ده‌مێنێته‌وه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم
کوردستان TV
100%

له په‌یامێكدا حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پشتگیرى بۆ به‌ڕێز د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگارى كه‌ركووك دووپات كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه بڕیارى په‌رله‌مانى عیراق بۆ لادانى قبووڵ ناكات. ئه‌مه ده‌قى په‌یامه‌كه‌یه‌:

بڕیارى نابه‌رپرسانه‌ى په‌رله‌مانى عیراق به لادانى به‌ڕێز پارێزگارى كه‌ركوك له پۆسته‌كه‌ى، لاى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان مایه‌ی قبووڵكردن نییه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له هاوكارى و پشتگیریكردنى به‌ڕێز پارێزگارى كه‌ركووك كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى پارێزگاوه هه‌ڵبژێردراوه به‌رده‌وام ده‌بین و وه‌ك پارێزگارى شه‌رعیى كه‌ركووك مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین.

به‌ڕێز پارێزگار كه له به‌ڕێوه‌بردن و پێشخستن و دابینكردنى ئارامى و سه‌قامگیرى و پته‌وكردنى پێكه‌وژیان و ئاشته‌وییى نێوان پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كانى كه‌ركووكدا ڕۆڵێكى دیار و به‌رچاوى هه‌یه و پارێزگارى له مافه‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كان كردووه‌، ده‌بووایه له‌لایه‌ن په‌رله‌مان و لایه‌نه به‌رپرسه‌كانى دیكه‌ى عیراقه‌وه ده‌ستخۆشى و پشتگیرى لێ بكرێت، نه‌ك بڕیارى لادان و دوورخستنه‌وه‌ى بدرێت.

له كاتێكدا عیراق به دۆخێكى ئاڵۆزدا تێده‌په‌ڕێت، له جیاتى ئه‌وه‌ى هه‌وڵ بدات گرژییه‌كان خاو بكاته‌وه‌، كه‌چى به بڕیارێكى ئاوا، ناكۆكییه‌كان قووڵتر ده‌كاته‌وه‌. ئه‌م بڕیاره‌ى په‌رله‌مانى عیراق كه هه‌ر له‌سه‌ر كاغه‌ز ده‌مێنێته‌وه‌، نیشانده‌رى ئه‌و ڕاستییه‌یه كه له عیراق لۆژیكى هێزى زۆرینه كۆتایى نه‌هاتووه و پێناچێت كۆتایى بێت، ‌هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌سه‌لمێنێت كه ترس و نیگه‌رانییه‌كانى گه‌لى كوردستان له جێى خۆیدان و مافى ڕه‌واى خۆیه‌تى بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسى خۆى بدات.

حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.