Erbil 15°C سێشەممە 02 تەمووز 09:50

قه‌واره‌ سیاسییه‌که‌ی به‌رهه‌م ساڵح راده‌گه‌ێندرێت

سه‌رۆكایه‌تی قه‌واره‌یه‌كی سیاسی تازه‌ ده‌كات و په‌یامێكیش راده‌گه‌ێنێ
کوردستان TV
100%

به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، جێگری دووه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌رۆكایه‌تی قه‌واره‌یه‌كی سیاسی تازه‌ ده‌كات و په‌یامێكیش له‌وباره‌یه‌وه‌ راده‌گه‌ێنێ.

 

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كه‌ریم به‌حری عه‌بدوڵا، ڕاسپێردراوی دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح، له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا ئاشكرا یكرد كه‌ قه‌واره‌یه‌كی سیاسییان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان تۆمار كردووه‌.

 

كه‌ریم به‌حری گووتیشی: پاش ئه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی قه‌واره‌كه‌یان په‌سه‌ند ده‌كات، به‌رهه‌م ساڵح په‌یامێكی ده‌بێت.

 

ماوه‌یه‌كه‌ به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، جێگری دووه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ یه‌كێتی دابڕاوه‌.

 

كوردستان tv  رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.