Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 07:05

وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌یه‌کی دیکه‌ی مووچه‌ی راگه‌یاند

مووچه‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی له‌ خشته‌كه‌دا هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌یه‌كی دیكه‌ی مووچه‌ی راگه‌یاند..

ڕۆژانی یه‌ك شه‌ممه‌ 17-9-2017 و دوو شه‌ممه‌ 18-9-2017 ، مووچه‌ی مانگی (7)ی فه‌رمانده‌ی  پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و فه‌رمانده‌ی پۆلیسی به‌رگری و فریاكه‌وتن دابه‌ش ده‌كرێت.

 

هه‌روه‌ها ڕۆژانی سێشه‌ممه‌ 19-9-2017 و چوارشه‌ممه‌ 20-9-2017 ، مووچه‌ی مانگی (7)ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ده‌زگای گشتی ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت.

 

له‌ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌شدا به‌رواری 21-9-2017 ، مووچه‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچه‌ی مانگی (7) ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری دابه‌ش ده‌كرێت

كوردستان tv : ئا/رزگارتاهیر

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.