Erbil 15°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 18:46

سه‌رۆکی میانمار به‌شداری کۆبوونه‌وه‌ی UN ناکات

سه‌رۆكی میانمار به‌شداری ناكات
کوردستان TV
100%


ماڵپەڕی (بی بی سی) له‌ راپۆرتێكدا ئاشكراى كرد كه‌ ئاونگ سان سوچی سه‌رۆكی میانمار به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ناكات، كه‌ بڕباره‌ مانگی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت، هۆكاره‌كه‌شی بوونی شه‌ڕی ناوه‌خۆی وڵاته‌كه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ موسڵمانانی ئاراكان.

گوته‌بێژی حكوومه‌تی میانمار له‌ كۆنكره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد، كه‌ ئاونگ سان سوچی بڕیاریداوه‌ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان نه‌كات، به‌ڵام هۆكاری به‌شداری نه‌كردنی ئاشكرا نه‌كرد.

ماڵپەڕی (بی بی سی) ئاماژه‌ی داوه‌، كه‌ هۆكاری به‌شداری نه‌كردنی ئاونگ سان سوچی له‌ كۆوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و هه‌موو ره‌خنه‌یه‌یه‌ كه‌ لێی گیراوه‌ له‌باره‌ی كوشتنی موسڵمانانی ئاراكان له‌ میانمار و هه‌روه‌ها ئاواره‌بوونی زیاتر له‌ 300 هه‌زار كه‌س.

به‌ڵام گوته‌بێژی حكوومه‌تی میانمار ره‌تی ده‌كاته‌وه‌ سه‌رۆكه‌كه‌ی له‌ ره‌خنه‌ی سه‌رۆكی وڵاتان بترسێت، بۆیه‌ به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ ناكات، به‌ڵكو ئه‌و گوتی " ئاونگ سان سوچی به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ ره‌خنه‌ی هیچ كه‌سێك ناترسێت، هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ش ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ دراونه‌ته‌ پاڵمان بۆ كوشتنی موسڵمانان له‌ میانمار".

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ رۆژنامه‌ی (دیوار)ـی توركی بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ گرووپی تیرۆریستی ئه‌لقاعیده‌ له‌ رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌، چه‌كداره‌كانی له‌ پاكستان و ڤلیپین و به‌نگلادیش ئاگادار كردوه‌ته‌وه‌، كه‌ راهێنان بكه‌ن تا په‌لاماری میانمار بده‌ن، چونكه‌ ئه‌وان به‌ شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر موسڵمانان.

رۆژنامه‌كه‌ ئاشكرای كردووه‌، كه‌ ئه‌لقاعیده‌ گوتوویه‌تی چیان له‌ موسڵمانان كردووه‌، ئێمه‌ش هه‌مان شت به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵكی میانمار ده‌كه‌ین.

كوردستان تیڤی/رفعت مزروى

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.