به‌مه‌به‌ستى پشتگیرى كردنى ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان دوێنێ ئێواره به ئاماده‌بوونى پیاوانى ئاینى مه‌سیحى و نوێنه‌رو جه‌ماوه‌رى هه‌ریه‌ك له پێكهاته‌كانى كلدانى و ئاشورى و سریانى و ئه‌رمه‌نى گردبوونه‌وه‌یه‌كى جه‌ماوه‌رییان له هۆڵى بابلیۆن له شارۆچكه‌ى عه‌ینكاوه سازكرد.له‌م گردبوونه‌وه‌یه‌دا كه به‌رپرسى لقى دووى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و ژماریه‌ك به‌رپرسى دیكه‌ى ئیداى شارۆچكه‌ى عه‌ینكاوه ئاماده‌ى كه‌رنه ڤاڵه‌كه‌بوون .
هه‌رله رێوڕه‌سمه‌كه‌دا رێز له چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ى كریستیان گیرا كه وه‌ك پێشمه‌رگه به‌شداریان له شۆڕشه‌كانى ئه‌یلول و گوڵاندا كردبوو،هه‌روه‌ها ستایشى خۆبه‌خشانى لاوانى كرستیان كرا كه له ریزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به‌رگریان له ناوچه‌كانى ده‌شتى نه‌ینه‌وا كردبوو له‌وماوه‌یه‌ى كه تیرۆرستانى داعش په‌لامارى ناوچه‌كانیان دابوون.
له لایه‌كى دیكه شه‌ره‌فى ئه‌ندامییه‌تى به‌خشرا به 170 كوڕ‌و كچى مه‌سیحى شارۆچكه‌ى عه‌ینكاوه له ریزه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان.
هه‌رله‌ورێوڕه‌سمه‌دا له لایه‌ن ئاماده‌بووان چه‌ندین ووتاروو چالاكى پێشكێش كران، ئه‌حمه‌د كانى به‌رپرسى لقى 2 پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ووتارێكى پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد و ستایشى رۆڵى مه‌سیحیه‌كانى كوردستان و ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستانى كرد كه هه‌میشه هۆكارێك بوون بۆ به‌یه‌كه‌وه‌ژیان له‌گه‌ڵ پێكه‌هاته‌كانى دیكه ، پاشان له لایه‌ن ئانۆ جه‌وهه‌ر به‌رپرسى ناوچه‌ى عه‌ینكاوه‌ى پارتى دیمۆكراتى كوردستان،تیشك خرایه سه‌ر پێكه‌وه ژیانى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى كوردستان و پرسى ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان
له‌كۆتایى كه‌ڕنه‌ڤاڵه‌كه‌دا ئاماده‌بووان به تێكڕا ئاماده‌یى خۆیان بۆ به‌شدارى كردن به ڵێ له‌ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان ده‌ربڕى له‌و گردبوونه‌وه‌یه په‌یامى خۆیان بۆ سه‌رجه‌م كریستیانان له سه‌رجه‌م ناوچه جیاجیاكان نارد كه به ده‌نگى به‌ڵێ به‌شدارى له ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.