Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 10:16

ئەدهەم بارزانی: با بە دەنگەکانمان سەروەرییەکی دیکە بۆ گەلی کوردستان تۆمار بکەین

با بە دەنگەکانمان سەروەرییەکی دیکە بۆ گەلی کوردستان تۆمار بکەین
کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕای گەیاند، گەلی کوردستان قوربانییەکی زۆری لەپێناو سەربەخۆیی و ئازادی داوە و داوای کرد بە دەنگدان بە (بەڵێ)، سەروەرییەکی دیکە تۆمار بکرێت.

ئەدهەم بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە میانی وتەیەکیدا کە لە شاری سلێمانی و لە بەردەم جەماوەرێکی زۆردا پێشکەشی کرد، ئاماژەی بەوە دا: ”ئێمە بۆ ئازادی قوربانییەکی گەورەمان داوە، ئەمڕۆش ئەو بەهایە کە خەریکە دێتە دی، هیچ بەهایەکی دیکە ناتوانێت جێگەی بگرێتەوە و بەهایەکی گەورەیە“.

هیواشی خواست لە دوای 25ی ئەیلوول و ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان، ”پارچەکانی دیکەی کوردستانیش بەرەو سەربەخۆیی بڕۆن“.

ئەدهەم بارزانی ئەوەی دووپات کردەوە: ”هەموومان پێکەوە لە ٢٥ی ئەیلوول بەرەو سندووقەکانی دەنگدان دەچین. تا دوێنێ بە خوێنی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان، چەندان سەروەری بۆ گەلەکەمان تۆمار کراوە، بۆیە با سبەینێ بە دەنگی ئێمە، سەروەرییەکی دیکە بۆ گەلی کوردستان تۆمار بکرێ“.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.