Erbil 3°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 07:43

به‌رپرسێکی ئیماراتی: گه‌لی کورد شایه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیه‌

بۆچی كورده‌كان سه‌ربه‌خۆ نه‌بن
کوردستان TV
100%

به‌رپرسێكی پێشووی ئیمارات رایده‌گه‌ێنێ، گه‌لی كورد شایه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی خۆیانن و ئێستا كاتییه‌تی.

زاحی خه‌لفان ته‌میم، به‌رپرسی پێشووی ئاسایشی دوبه‌ی ،له‌ پۆستێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ده‌ڵێ: گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌ پرسی ریفراندۆم و دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی سه‌ربه‌خۆ،مافێكی سرووشتی كورده‌كانه‌.

خه‌لفان ته‌میم ده‌شڵێ : پاش ئه‌وه‌ی وڵاتان هیواكانی كوردیان له‌ ناوبرد، بۆچی كورده‌كان سه‌ربه‌خۆ نه‌بن.

گووتیشی: ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ماف به‌ خۆمان بده‌ین،ده‌بێ دان به‌وه‌دا بنێن كه‌ گه‌لی كورد شایه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیه‌تی و كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ زۆرداری له‌سه‌ر گه‌لی كورد هه‌ڵبگیرێت.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.