Erbil 10°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 10:02

به‌به‌ڵگه‌وه‌.. هیتله‌ر نه‌مردووه‌

هیتله‌ر له‌ساڵی 1945 كۆتایی به‌ ژیانی خۆی نه‌هێناوه‌
هیتله‌ر
کوردستان TV
100%

به‌ پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نهێنی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا سی ئای ئه‌ی، ئه‌دولف هیتله‌ر سه‌رۆكی پارتی نازییه‌كان، له‌ساڵی په‌نجاكان له‌ ژیاندابووه‌، دوای ئه‌وه‌ی ده‌گووترا، هیتله‌رو هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ساڵی 1945 له‌ رێگای ژه‌هری سیانیده‌وه‌ كۆتایییان به‌ ژیانی خۆیان هێناوه‌.

هه‌ر پێی ناوه‌ڕۆكی به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ هیتله‌ر له‌ ساڵی 1955 له‌ وڵاتی كۆلۆمبیاوه‌ به‌ره‌و وڵاتی ئه‌رژه‌نتین چووه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنی كه‌ هیتله‌ر دوای 10 ساڵ له‌ راگه‌یاندنی به‌رواری مردنه‌كه‌ی، هه‌ر له‌ ژیاندا بووه‌.

به‌ڵگه‌نامه‌ كه‌ بۆ به‌پرسی به‌شی رۆژئاوای ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا سی ئای ئه‌ی نێردراوه‌، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ روو كه‌ هیتله‌ر له‌ساڵی 1945 كۆتایی به‌ ژیانی خۆی نه‌هێناوه‌.

هیتله‌ر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.