له چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی بۆ بانگه‌شه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان داندراوه لقی هه‌شتی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵسا به سازدانی چه‌ند سیمینارێك بۆ عه‌لی ته‌ته‌ر به‌رپرسی لقی هه‌شتی پارتی، له سیمیناره‌كاندا كه بۆ لێژنه‌ی ناوچه‌ی زاخۆ و هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیرانی ده‌ڤه‌ره‌كه سازكران.
به‌رپرسی لقی هه‌شت تیشكی خسته سه‌ر گرینگی رۆلی هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیرانی زاخۆ له‌سه‌رخستنی پرسی ریفراندۆم و راشیگه‌یاند رۆژی بیست و پێنجی ئه‌م مانگه ده‌بێته كه‌رنه‌ڤالێكی نیشتیمانی و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان به ده‌نگی به‌لێ پرۆسه‌كه سه‌رده‌خه‌ن.
به‌رپرسی لقی 8ی پارتی له‌گه‌ڵ چین و توێژه‌کان کۆبووه‌وه
لقی 8ی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵسا به سازدانی چه‌ند سیمینارێك
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.